شەڕی غەززە ٦٩ ڕۆژ بەدوای خۆیدا جی دەهێلێت: ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٨ هەزار و ٧٨٧ کەس

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٨ هەزار و ٧٨٧ کەس لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

شەڕی غەززە لە ٦٩ـەمین ڕۆژیدا بە بۆردومانی سەخت بەردەوامە. وەزارەتی تەندروستی سەر بە بزووتنەوەی حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٧٨٧ کەس. بەپێی ئامارەکانی حەماس، ٥٠ هەزار و ٨٨٧ کەس بریندار بوون.

کۆتا گەشەسەندنەکان

یەکێک لە دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرپرسیارە لە یارمەتیدانی پەنابەرانی فەڵەستینی (UNRWA)، ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "چیتر یارمەتییە مرۆییەکان ناگاتە باشوور".

- ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە توری کۆمەڵایەتی تویتەری خۆیدا ئیدیعای کرد کە "دەیان تیرۆریست"یان لە نەخۆشخانەی کەمال ئەدوانی باکووری غەززە دەستگیرکردووە. لە چەند گرتەی ڤیدیۆیی کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت ئەو مرۆڤانەی کە لە باڵەخانەکە دێنە دەرەوە، بە سنگی ڕووت و بە دەست بەرزکراوی لەژێر کۆنترۆڵی سەربازانی ئیسرائیلدان.

- سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی زەمینییەوە تا ئێستا ١١٦ سەربازی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە کوژراون. سوپا ئاشکرای کرد کە سەربازێکی زۆر بە تەقەی هاوڕێکانیان کوژراون.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی دەوڵەتی ڕوسیا دۆخی کەرتی غەززی وەک 'کارەسات' بەناوکرد و وتی: نابێت دۆخی غەززە لەگەل ئۆکرانیا بەراورد بکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسانی سنوور نەناس، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، تا ئێستا ٦٣ ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژراون.

- ئەمریکا و شانشینی یەکگرتووی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت دژی دارایی بزوتنەوەی حەماس تێبکۆشن و هەڵوێستیان نیشاندا لە بەرامبەر بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حەماس.

ڕۆژی چوارشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: "ئێمە تا سەرکەوتن ناوەستین".

عەلی جۆهێنی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاگربەستەکەی ڕەتکردەوە و وتی: "بە پشتیوانی ناونەتەوەیی بێت یان بەبێ پشتیوانی ناونەتەوەیی بێت، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژی حەماس".

ئیسماعیل هانیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە قەتەر، لە قسەکانیدا لەسەر تەلەفزیۆن وتی: "بەبێ حەماس و تەڤگەری بەرخۆدان لە غەززە، هەموو ئەو یاسا دانراوانەی سەبارەت بە دۆزی فەلەستین خەیاڵە".

  موسا ئەبو مەرزوق کە بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماسە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: "پێویستە حەماس ئێستا هەڵوێستی فەرمی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین کە سەرۆکەکەی مەحمود عەباسە پەیڕەو بکات و دان بە بوونی ئیسرائیلدا بنێت.