سیناتۆری پارتی کەسکی ئوسترالیا: دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بێت

دەیڤد شۆیبریدگەی، کە سیناتۆری پارتی کەسکی ئوسترالیایە، دەستنیشانی کرد کە دەبێت پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێندرێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

سیناتۆری پارتی کەسکی ئوسترالیا دەیڤد شۆیبریدگەی، لە بەردەم پەرلەمانی ویلایەتی سیدنەی بەشداری چالاکی "ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" بوو و بەشێک لە بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانی خوێندەوە، دەستنیشانی کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک و سیاسی دەبێت پکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان دەربهێندرێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

سیناتۆری پارتی کەسک دەیڤد شۆیبریدگەی وتی: "تێکۆشانی گەلی کورد بۆ خۆبەرێوەبەری گرنگە، بە بروای من ئەمە یکێکە لە گرنگترین تێکۆشانەکانی ئازادی لە جیهاندا و زۆرجار تێکۆشانی گەلی کورد بە ئەنقەست لەلایەن هەموو جیهانەوە پشتگوێ خراوا".