تەڤ-چاند ئەوروپا: فەیزۆی ڕزۆ پردێک بوو لە نێوان جیلەکاندا

تەڤ-چاند ئەورووپا بە هۆی کۆچی دوایی دەنگبێژ فەیزۆی ڕزۆ سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "بە کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە هەم تەڤگەرەکەمان و هەم کەلتووری ڕەسەنی گۆرانیبێژی ئەندامێکی پاک و لێبوردەمان لەدەستدا".

تەڤگەری کەلتووری لە ئەوروپا (تەڤ-چاند ئەوروپا) بە هۆی کۆچی دوایی فەیزۆی ڕزۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەدا هاتووە، "بە دڵێکی خەمناکەوە هەواڵی کۆچی گۆرانیبێژی نیشتمانپەروەر فەیزۆی ڕزۆمان لە شەوی سێشەممەدا پێ گەیشت، کە دەکاتە ٧\١١\٢٠٢٣.

پەیامی تەڤ-چاند ئەوروپا بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

فەیزۆی ڕزۆ کە لە بنەماڵەیەکی هونەرمەند و کولتووردۆست لە دایک بوو بوو، بۆ گەشە کردن و نەمردنی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی پردێک بوو لە نێوان جیلی کۆن و جیلی تازە، ئەو لەگەل مامەکانی خۆی مەجید فارس و شێرۆیێ برۆ و لەگەڵ کوڕە هونەرمەندەکەی تیتال فەیزۆ گۆرانی وتووە. لەگەڵ ئازاد بوونی تەڤگەری ئازادی لە قەفەس، فەیزۆی ڕزۆ بە شێوەیەکی چالاکتر کاردەکات سنوور و قەفەزەکان دەشکێنێت. لە ئاهەنگە نیشتمانییەکاندا جێگای خۆی دەگرت، بە دڵێکی خۆش و وڕەیەکی بەرزەوە سەردانی وڵاتی خۆی دەکات لەگەل فەقێ ئەگید جمۆ بەشداری لە فستیڤالی نەورۆز دەکات. ئەو ئەندامێکی سروشتی تەڤگەری چاند و هۆنەرمان بوو و تا کۆتا رۆژی ژیانی دڵسۆزی تێکۆشانی ئازادی بوو.

بە کۆچی دوایی ئەوهونەرمەندە، هەم تەڤگەرکەمان و هەم کولتوری ڕەسەنی گۆرانیبێژی ئەندامێکی پاک و لێبووردەمان لەدەستدا.

بە کەسایەتییە میهرەبان و لێبوردەکەی، بە هونەرە ڕەسەنەکەی، بوو بە بهایەکی گرینگی ئێمە.

سەری بنەمالە، خۆشەویستان و گەلی کوردستان سەلامەت بێت.