تووماژ ساڵحی، مۆسیقا ژەنی ڕاپی ئێرانی، جارێکی تر دەستبەسەر کرا

تووماژ ساڵحی مۆسیقا ژەنی بەناوبانگی ڕاپی ئێرانی کە زیاتر لە ساڵێک لە زیندان بوو بەهۆی پشگیری کردنی سەرهەلدانی "ژن، ژیان، ئازادی" سالێک زیاتر دەستگیر کرابوو و ئازاد کرا، دوای ١٢ ڕۆژ جارێکی تر دەستگیرکرایەوە.

پارێزەر ئەمیر ڕەئیسیان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسەی کرد و تی: "ئەمڕۆ جارێکی تر موەکیلەکەم دەستگیرکرایەوە، بەڵام هۆکارەکەی نازانین".

مۆسیقا ژەنی ڕاپی تەمەن ٣٢ ساڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەبەرئەوی پشتگیری سەرهەلدانەکانی کردبوو دەستگیرکرا و لە ١٨ی تشرینی دووەم بە کەفالەت ئازادکرا.

دواتر ئەو مۆسیقا ژەنە بە تۆمەتی "گەندەڵی خاک" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەریدا سەپێندرا.

لەسەر ئەم بابەتە، دەزگای قەزایی ئێران ئەو مۆسیقا ژەنەیان بە تاوانی "پڕوپاگەندە دژ بە سیستەم"، " تێکدانی ئاسایشی وڵات"، "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمنی کۆماری ئیسلامی ئێران" و "هاندانی سەرهەلدانەکان" تاوانبار کرا.