وڵاتانی ئەوروپا داواکاری مافی پەنابەریی هاوڵاتیانی سورییان ڕاگرت
وڵاتانی سویسرا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتالیا، بەلژیکا و نەمسا ڕێکارەکانی پێدانی مافی پەنابەرییان بە هاوڵاتییانی سوری ڕاگرت.
وڵاتانی سویسرا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتالیا، بەلژیکا و نەمسا ڕێکارەکانی پێدانی مافی پەنابەرییان بە هاوڵاتییانی سوری ڕاگرت.
دوای ئەوەیی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا، حکومەتی سویسرا ڕایگەیاند کە پێدانی مافی پەنابەرییان بە هاوڵاتییانی سوریا ڕاگرتووە. لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکرا تا بەشێوەیەکی باش دۆخی سوریا هەڵنەسەنگێندرێت، ڕێکارەکانی مافی پەنابەری بە هاوڵاتییانی سوریا ڕادەگرن.
پێشتریش وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتالیا، بەلژیکا و نەمسا ڕێکارەکانی پێدانی مافی پەنابەرییان بە هاوڵاتییانی سوری ڕاگرت.