WHO بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی چین دەکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی چین دەکات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە دەوڵەتی چین کرد کە ڕێگە بە شاندێکیان بدەن سەردانی ئەو وڵاتە بکات و لێکۆلینەوە لەبارەی سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بکات.

ترەمپ چینی تاوانبار کرد

ئەمریکا پێشەنگایەتی لە بەرەی ناڕەزایی بەرانبەر چین دەکات. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی چین زۆر جار چینی تاوانبار کردووە. دوایین جار لە کۆشکی سپی لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئەوان بڕوایان وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگاکانی ووهانەوە دروستکراوە. ترەمپ وتی، دەتوانرا ڤایرۆسەکە لە چین کۆنتڕۆڵ بکرایە، بەڵام پەتاکە شاردراوەتەوە و پێویستە باجی گومرگ لەسەر چین دابنێت.

پۆمپیۆ: نازانین ڤایرۆسەکە لەکوێوە هاتوو

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، ئەوان نازانن پەتاکە چۆن و لەکوێوە چووەتە ئەمریکا. پۆمپیۆ بۆ ڕادیۆیەکی ئەمریکی قسەی کرد و وتی، "ئێمە نازانن ڤایرۆسەکە لە زانکۆی ڤیرۆلۆژی ووهان دروستکراوە یان نە. نازانرێت لە کوێوە هاتووەتە ناو ئەمریکا."

وتیشی، تا ئێستا وڵامی پرسیارەکان نازانرێت. بۆیە سەرۆک ترەمپ داوا دەکات بە زوترین کات وڵامی پرسیارەکان بدۆزرێتەوە.

ف.ق