وەزیری زانست و تەکنەلۆژیای بەریتانیا سەردانی مانگرتوانی کرد

فەریال کلارک دەمیرچی وەزیری وەزیری زانست و تەکنەلۆژیایی بەریتانیا سەردانی خێمەی مانگرتن لە خواردن لە بارەگایی کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن کرد و نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەکارهێنانی پۆلیسی تورک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.

لە دژی ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانەسەری ناوەندی کۆمەڵەی کوردی (کەی سی سی) و چالاکوانانی کورد کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی 'بەربانگ'ەوە لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە ئەنجامدرا، ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و لە چوارچێوەیەشدا لە پێش ناوەندی کەی سی سی کە داگیرکراوە، خێمە دانراوە و چالاکی مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. وەک پشتیوانی دەربڕین سیاسەتمەداران و هەڵسوڕاوانی سەندیکایی هەرێمەکە سەردانی چالاکییەکە دەکەن.

فەریال کلارک دەمیرچی کە یەکەم پەڕلەمانتاری کورد و عەلەوی کە لە هەمانکاتدا وەزیری زانست و تەکنەلۆژیایی ئینگلتەرایە لەگەڵ شاندەکەیدا سەردانی چالاکیی مانگرتن لە خواردنییان کرد.

فەریال وێڕایی ڕەخنەکردنی بەکارهێنانی پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ئاماژەی بەوەدا سێ کۆبوونەوە بە بەشداری بەرپرسی پلەباڵای پۆلیس، نوێنەرانی شارەوانی، پەڕلەمانتارانی هەرێمی باکووری لەندەن و نوێنەرانی کۆمەڵەی کوردی ئەنجامدراون و وتی: "لەو کۆبوونەوانەدا نوێنەرانی کۆمەڵگەکەمان نیگەرانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرانی پۆلیس دەربڕیوە.  پێیانمان ڕاگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکان و دواتریشدا بەکارهێنانی پۆلیسی تورک لە هەڵکوتانەسەرەکاندا بەمانای تێنەگەشتن دێت لە هەستیاریی کۆمەڵگە." ڕاشیگەیاند بە شارەوانییەکانیان ڕاگەیاندووە کە بە وریاییەوە لەم بابەتەدا مامەڵە بکەن.

لە بەردەوامیید کلارک ئاماژەی بەوەدا لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ وەزیری ناخۆدا قسەدەکات و لە هەستیاریی دۆخەکەی تێدەگەیەنێت و ئەمەی وت: "هێرشەکان نیگەرانمان دەکەن و دەبنە هۆکاری پەرتەوازیی کۆمەڵگە و زیانگەیاندنە بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی."