لە ئیسرائیل و ئیتاڵیا بوومەلەرزە ڕوویدا

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لە ئیسرائیل بوومەلەزەیەکی سووک ڕوویدا.

بە پێی ئینیستیتوی نەتەوەی ڤۆلکۆنۆلۆژی و جیوفیزیکی نەتەوەیی لە ڕۆما کاتژمێر ٠٥:٠٠ بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٣.٣ ڕوویداوە بەڵام هیچ زیانێکی دروست نەکردووە.

ئیتاڵیا بەهۆی ئەوەی لە نێوان هێلێ بوومەرلەرزەی ئەوروپا – ئاسیا و ئەفریقادایە، هەرێمێکی مەترسیدارە.

لە ٦ی نیسانی ٢٠٠٩دا لە شاری ئاولای ئیتاڵیا بوومەلەرزە ڕوویدابوو و زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

لە لایەکی ترەوە لە باکووری ئیسرائیل بوومەلەرزە ڕوویدا. بوومەرلەزەکە بە پلەی ٣.٣ ڕوویدا. دواتر لە هەرێمی حەیفا بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٢.٧ ڕوویدا، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

ف.ق