لە لیبیا زیاتر لە ١٩٩ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە لیبیا زیاتر لە ١٩٩ چەتەی دەوڵەتی تورک لە لایەن حکومەتی تەرابلوس کوژران.

بە پێی ڕاگەیەنراوی مەرسەدی سوری ١٩٩ چەتەی گروپەکانی موعتەسەم، سوڵتان موراد، سکور شەمال، ئەلهەمزە و سولەیمان شای سەر بە دەوڵەتی تورک لە لیبیا کوژراون.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە چەتەکان لە هەرێمەکانی سەلاحەدین، مسراتا، سەملا لە نزیکی فڕۆکەخانەی ترابلوس کوژراون.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش مەرسەدی سوری باسی ئەوەی کردبوو، ٩ سەرباز کە بەرانبەر مووچە شەڕ دەکەن و سەر بە دەوڵەتی تورکن لە لیبیا کوژراون.

مەرسەدی سوری ئەوەشی ئاشکرا کرد، گروپێکی تری چەتەکان لە سوریاوە لە رێگەی تورکیاوە رەوانەی لیبیا کراون.

بە پێی زانیاریەکان دەوڵەتی تورک نزیکەی ٥ هەزار و ٣٠٠ چەتەی ناردووەتە لیبیا و گرۆپێکی تری ٢ هەزار و ١٠٠ کەسیش لە ئێستادا پەروەردە دەکات و بۆ لیبیای دەنێرێت.

لیبیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە و دوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی موعەمەر قەزافی لەناو قەیراندایە.

ف.ق