'حیزبولکۆنترا کە کوردی لە ناو بیرە تێزابدا دەسوتاند، دەبێت زیاتر رسوا بکرێت'

ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر زۆر بەتایبەت داوای لە مامۆستاییانی ئاینی کرد کە پێویستە زیاتر لە دژی هودا پار بوەستنەوە و رسوایان بکەن.

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٩٠دا حیزبولکۆنترای لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەکارهێنا، لە سەردەمی ئاکەپەشدا ئەم هێزە وەک هودا پار کارا کرایەوە. پەیوەست بەم بابەتەوە ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر هەڵسەنگاندی کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕدارییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر بەم شێوەیە:

"خیانەت لە ناو کۆمەڵگەدا وەک شێرپەنجەیە، گەر لە زوترین کاتدا ڕیگەی لێنەگیرێت ئەوا لە ناو تەواوی شانەکانی کۆمەڵگەدا بڵاو دەبێتەوە و کۆمەڵگە لەناو دەبات. دەسەڵاتداری لە ڕیگەی ئاین، پۆست و پارەوە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دروستەکات و بۆ ئەمەش خیانەت بەکاردەهێنیت. یەکێک لە کارەکتەرەکانی خیانەت؛ حیزبولکۆنترا، سیخور- کۆنترا حوسەین وەلیئۆغلۆیە.

حیزبولکۆنترا لە لایەن حوسەین وەلیئۆغلۆوە دامەزێنرا و بەڵام دەزانین لە چ نەریتێکەوە سەرچاوەی گرتووە. حوسەین وەلیئۆغلۆ لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠-٨٠دا ئەندامی یەکێتی میلی تورک تەلەبە (MTTB) بوو. ئەم ڕێکخراوەش لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن تەشکیلات-مەحسوسای میت دامەزرێنراوە. ئامانجی بنەڕەتی دامەزراندی ئەو ڕێکخراوە بۆ بەکارهێنانیان بووە لە دژی ئەرمەنییەکان. لە ساڵی ١٩٢٥دا لە کاتی سەرهەڵدانی شیخ سەعیددا پلانی ڕفۆرمی ڕۆژهەڵات (ئیسلاح شەرقی) جێبەجێکرا. لەو کاتەوە MTTB دەستی بە جموجوڵی بۆ ئامانجەکانی کرد. لەدژی شێخ سەعید و کوردان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. دواتر لە دژی خەڵکی ڕۆم لەناوشارەکاندا هێرشییان ئەنجام دەدا. دروشمەکەیان 'وڵات بە تورکی قسەبکات' بوو.

ئەم ڕێکخراوە بە درێژای ساڵانی نێوان ١٩٥٠-١٩٨٠دا لە دژی دیموکراتیک خواز و بزوتنەوە چەپەکانی ناو تورکیا بەکارهێنران. گەنجانیان تیرۆر دەکرد. بۆ چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتیش لەلایەن دەوڵەتەوە ڕۆڵییان پێ دەدرا. چەندین کۆمەڵکوژی هاوشێوەی مەرەش و سێواسییان  ئەنجام داوە. لە ساڵی ١٩٨٠دا حوسەین وەلیئۆغلۆ لە لایەن دەوڵەتەوە دژ بە کورستان ئەرکدار دەکرێت. سەرەتا دەیانەوێت لە ئیلح بیکەن بە سەرۆکی سەندیکای پەترۆڵ-ئیش. دوای ئەوەی حوسەین وەلیئۆغلۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئیلح دەکات، بەڵام ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بۆیە لەو هەرێمەدا هیچ رەنگ و دەنگێکی ئەوتۆی نابێت. بۆیە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠-٩٠دا لە ئامەد، ئێلح، چەولیگ و وان چەندین کتێبخانە لە ژێر ناوی عیلم کتاب (‘Îlîm Kîtapevî) دەکەنەوە. بەم شێوەیە لە کتێبخانە، ماڵی خوێندکاران و مزگەوتەوکاندا خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و ئایدۆلۆژییای خۆیان بڵاودەکەنەوە.

لە ساڵی ١٩٩٠دا تەڤگەرمان لە نێو کۆمەڵگەدا بڵاوبووەوە و سەرهەڵدان دەستیپێکرد. هەرخۆی لە ساڵی ١٩٨٠ەوە جەردەوانەکان لە دژی تەڤگەرمان بەکاردەهێنران. لە دوای ساڵی ١٩٩٠ەوە حیزبولکۆنترای وەلیئۆغلۆ لە دژی تەڤگەرمان بەکارهێنرا. لە کۆڵان و شارەکانی کوردستان و تورکیادا ڕۆژنامەوان، خوێندکار و سیاسەتمەدارانیان تیرۆر دەکرد. بەڵام دەوڵەتی تورک هێشتا ئەمەی بەکەم دەزانی بۆیە ژێتەم (JÎTEM )یشی ئەرکدار کرد. لە زۆرینەی شارە کوردییەکاندا کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. دەوڵەت لەکاتەدا هەم لە ڕووی یاساییەوە دەرفەتی بەکارهێنانی چەکی بۆیان ڕەخساند، هەمیش فەرمانی پێکردن کە کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن.

بکوژانی کۆمەڵکوژییەکانی گەڕەکی بەرازا کە چەندین کەسییان تیرۆکرد، لەلایەن ئەردۆغانەوە لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرا

کاتێک ژێتەم هەستیکرد هێزی پێویستی نیە بۆ دژوەستانەوەی تەڤگەر، بۆیە ویستی لە پێکهاتە و جەمعیەتەکانی دیکەوە بەشدراییان ببن. هەرکاتێک جەمعیەتەکانی دیکە ناڕەزایبوونیان پیشاندایە ڕاستوخۆ سەرۆکی ئەو جەمعیەتەییان دەکوشت. بۆنمونە فیدان گۆنورییان خستە ناو ئاگرەوە و سوتاندییان، بە ئێستاشەوە تەرمەکەی نەدۆزرایەوە. هەروەها مەلا مەنسور گوزولسۆی و مەلا عوبەیدوڵا دلاراییان لە ناو مزگەتەکەیاندا تیرۆر کرد. وە زانای کوردی عیزەدین یلدرمییان ڕفاند بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆرییان کرد، نوسەری فیمینیستی کۆنجا کورشییان تیرۆرکرد. ڕێکخراوێکی ئەوەندە بێ ئەخلاقن کە مرۆڤەکانیان تیرۆر دەکرد لە ژێر ئەرزی ماڵەکانی خۆیاندا دەیانشاردنەوە. هەندێ جار دەڵێن شەڕی ئێمە لە دژی پەکەکەیە بەڵام ئەمە درۆیەکی شاخدارە. کوا نەمانبینی بێنە چیاکان و شەڕبکەن، کارە پیسەکانیان تەنها لەناو شارەکاندایە و مەدەنی و ڕۆشنبیر و کەسانی ئاینی تیرۆر دەکەن. لەوکاتەی حیزبولکۆنترا لە ئیلح و ئامەد لە بارەگاکانی هێزە تایبەتەکان پەرەوەردەیان وەردەگرت، پۆلیس زانیاری لەسەر کەسانی دیاریکراو پێدەدان و ئەوانیش بە نهێنی تیرۆری ئەو کەسانەیان دەکرد.

وەک ئەوەی ئاماژەم پێدا؛ کەسایەتییە ئاینیەکانیشان تیرۆر دەکرد. لەو دۆخانەدا یان دەبوایە بە گوێرەی ئەوان بوونایە یان دەکوژران. لە لایەک ژێتەم، لە لایەکی دیکەوە ئێرانیش پشتیوانی دەکردن. گەلی کوردیش ئەمانەی وەک حیزبولکۆنترا پێناسەکرد. چونکە ئەوەی ئەمانە دەیانکرد بەدووربوون لە ئەخلاقیاتی گەلی کورد. لە دانپێدانانەکانی عارف دۆغاندا زانرا کە چۆن مرۆڤەکان بە شێوازی گرێدانی بەراز (جۆرێکە لە کوشتن کە لەڕێگەی گرێدانی دەست و قاچ و ملی کەسەکە بەیەکەوە تا کەسەکە جوڵەی زیاتری کردبا ئەو حەبلە توندتر دەبوو تا گیانی لەدەست دەدا). لە هەر شارێک کوردیدا پەرە بە جەردوان و ژێتەم درابێت، لەو جێگایەندا حیزبولکۆنترا زیاتر بوون. دوای پیلانگێری نێونەتەوەیی، دەوڵەت بیری لەوەکردوە تەڤگەر لەناودەچێت، بۆیە بڕیاری کۆتاییپێهێنانی حیزبولکۆنترای دا. لەساڵی ١٩٩٩-٢٠٠٠ هەڵدەکوێتە سەر کۆنتراکان و حوسین وەلیئۆغلۆی سەرکردەیان و جەمال توتار و ئەدیب گوماش لە ئەستەنبوڵ دەکوژێت. بەڵام شتێکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت ئەویش ئەوەیە جەستەی حوسەین وەلیئۆغلۆ شوێنەواری ٥٠ گولەی پێوەدەبێت، بەڵام هیچ گولەیەک بەر ئەو کەسانە نەکەوتبوو کە لەگەڵیدا بوون. عاریف دۆغان وتبووی؛ 'بە گریمانەیەکی زۆرەوە لە جێگەیەکی دیکە کوشتویانە و هێناوییانەتە ئێرە'.

لەو کاتەدا هەموو ئەو کەسانە کە کاری تیرۆرکردنەکانیان ئەنجام دابوو دەستگیرکران. دەگوتریت نزیکەی ٢٠ هەزار دۆسییەی تایبەت بە حیزبوڵا هەبووە. بەڵام دوای ئەوەی قۆناغی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دەستیپێکرد، ئەو کۆنترایانەی لە لایەن دەوڵەتەوە ئاشکرا نەکرابوون قۆڵی سیاسی موستەزاف-دەر ییان دامەزراند. لەناو کورداندا هاوکارییان بڵاودەکردەوە. بەم شێوەیە ویستییان هەموو کارە قێزەونەکانیان لە ناو کۆمەڵگەدا لە بیربکرێت. بەڵام دوای ماوەیەک هێشتا ئەمە بۆ دەوڵەت بەس نەبوو، بۆیە بکوژانی پێشوو ئەدیب گوموش و جەمال توتار کە لە ساڵی ٢٠١١ سەدان کەسیان کوشت، لەلایەن حکومەتی ئەردۆغانەوە ئازاد کران. کاتێک بزووتنەوەی سیاسی کورد لە کۆمەڵگادا بەهێز بوو، دەوڵەت ئەرکێکی نوێی بە حیزبولکۆنترا بەخشی. ناوی حیزبەکانیش سەیرە، هودا-پار. وەک بڵێی خودا پێویستی بە حزبێک بێت، هەر بۆیە حیزبێکی وایان دروست کردووە! مرۆڤەکان ئەوەندە بێ ئەخلاقن کە هیچ بەهایەکی نییە، خودا، پێغەمبەر، هەرچییەک بێت بەکاردەهێنن. لە هەزاران دەنگ یەک دەنگ بەدەست ناهێنن، بەڵام شەرمیش ناکەن.

کۆمەڵگە دەزانێت هودا پار کێیە و لە لایەن کێیەوە دامەزرێنراوە

کۆمەڵگە دەزانێت ئەوانە کێن و لە لایەن کێیەوە دامەزرێنراون، جەمال سەرسەڤەریش دەناسن، عاریف دۆغان و حوسین وەلیئۆغلۆیش دەناسن، سەرکردە کورژاوەکانی جەمعیەتەکانیش دەناسن. کۆمەڵگە یادەوەری هەیە. بۆیە لەناو کورداندا ئاشكرا بوونە. لە نێو هاوپەیمانیەتەکانی ئەردۆغاندا کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ دروستیکردبوون ئەم حیزبولکۆنترایەنە هەبوون. ئەمە گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا بەڵام هەربۆخۆی ئەندامی ئەوان بوون. سولەیمان سۆیلۆ وتبووی، 'دوای ١٠ ساڵی دیکە لەم ستراتیژە تێدەگەن'. بەڵام بەداخەوە جەماوەرێکی ئاینی بیر-وشک هەیە؛ دوای سیخور، کۆنترا و پروپاگەندەکانیان دەکەون. ژمارەیان زۆر نیە بەڵام پێویستە ئەوە دەرخەین کە ئەم کۆنترایانە کێن. هەرچەندە کەمیش بن، نابێت ڕێگە بدەین لە نێو کۆمەڵگەدا وەک شێرپەنجە بڵاوببنەوە. پێویستە ئاشکرایەنکەین کە ئەمانە کێن، چی دەکەن...

ئەم تەوژمە هەموو نرخ و بەها کوردییەکان بەکاردەهێنن، ناوی شیخ سەعید بەکاردەهێنن، شێخ سەعید کوردێکی سەرهەڵدێر بوو زانایەکی کورد بوو. ناوی سەعید نورسی و زۆری دیکە بەکارەهێنن. ناوی سەڵاحەدینی ئەیوبی بەکار دەهێنن. ئەمانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە پشتی فەلەستینن، بەڵام هیچییان نەرۆشتوونەتە فەلەستین  وشەڕییان بۆ ئەو گەلە نەکردووە. تەنها لە مزگەوتەکاندا دێنە دەرەوە دروشمی 'مەرگ بۆ ئیسرائیل' بەکاردەهێنن. هەموویان لەسەر ئەو پڕوپاگەندیە خۆیان موڵکدار و دەوڵەمەند کردووە.

ژنان لە کۆمەڵگە دادەبڕن

مرۆڤانێکی دووڕون. لەو دەوڵەتە بەهێزەکانەوە یارمەتی وەردەگرن و خۆیانی پێدەوڵەمەند دەکەن کەچی لە ناو کۆمەڵگەدا پروپاگەندەی ئەوە دەکەن لە دژی ئەو دەوڵەتانەن. لەناو شارەکاندا ناوەندی کرین و فرۆشتنی (AVM)یان هەیە بازرگانی بە کەلوپەلی ئەمریکایی و ئیسرائیلەوە و ئەوروپیەوە دەکەن. درۆدەکەن و دەیانەوێ کۆمەڵگە فریو بدەن. مونافقی ڕەسمی ئەمانەن. بەو مەلایانەی کڕیویانن شتێکییان بەناوی یەکێتی زانایانەوە دامەزراندووە و دوژمنایەتی کۆمەڵگە دەکەن. بەهۆی ئەوەی ناتوانن خۆیان لە ناو کورداندا زیندوکەنەوە، هەرچی بەهای کوردان هەیە دەیانەوێت لەسەر ئەو بەهایانە خۆیان زیندوبکەنەوە.

ئەوەی دەیڵێن زۆر جیاوازە لەوەی دەیکەن هەرچی جل و بەرگی گرانبەهای ئەمریکی و ئەوروپی هەیە بەکاریدەهێنن و دەشڵێن لە دژی ئەو وڵاتانەیەن، تابڵیی دوڕوو و مونافیقن.

کۆمەڵە و پارتییان هەیە لەناو هەموو ئەوانەدا یەک کاربەدەست و بەڕێوەبەرێکی ژن نیە. بوونی ژن لە دەسەڵاتدارییاندا بە بێ ئەخلاقی دادەنەنێن. هەموو ئەخلاقییان پەیوەیست کردووە بەژنەوە، پیاو هەرچی دەکات ئازادە لەکردنی، بەڵام ژنیان لە کۆمەڵگە دوورکردووەتەوە. بەشداریکردن لە کۆمەڵگەدا بە زیانێک بۆ کۆمەڵگە دەزانن. بە گوێرەی ئەوان تەنها کاری ژنان ئەوەیە لەماڵەوەبێت و منداڵ بەخێوبکات. پێویستە زیاتر لەناو کۆمەڵگەدا ناوزڕاو و رسوا بکرێن. بەتایبەت مامۆستایانی ئاینی دەربارەی ئەم بابەتە قسەبکەن و ئاشکرایان بکەن. پێویستە کۆمەڵگە ئەمانە نەگرێتەخۆ."