بە دیمەن

کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دامەزرا

لە دامەزراندی کۆمین (گرووپ)ـی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارادا، ڕاگەیاندرا لە ماوەیەکی نزیکدا زنجیرە- دیکۆمێنتارییەکی ٩٠ بەشی بە ناوی 'ژیانەوەی کورد'ـی لە سەر مێژووی پەکەکە بڵاودەکرێتەوە.

کۆمینی گوڵستان تارا

کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا لەسەر هەژماری تایبەتی دیجیتاڵ میدیایی خۆیی بە ڕاگەیاندراوێک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.

کۆمینەکە لە ڕاگەیاندراوەدا پەیوەست بە ئامانجی دامەزراندنییەوە گوتوویەتی: "لە نێو ڕێڕەسمی ڕاگەیاندنی تەڤگەری ئازادی کورددا لە موزڵوم دۆغانانەوە تا غوربەتلییەکان، لە ئاپێ موسایانەوە تا خەلیل دۆغان. لە نازمەکان، جیهانەکان، کەماڵان، لە عەگیدانەوە تا گوڵستان گەڕان بە دوای حەقیقەتدا بەردەوام بووە و بەردەوامیش دەبێت."

ئاماژەش بەوەکراوە بۆ بەڵگەکردنی حەقیقەت، بۆ ڕووداوە گوزەراوەکان ببینە هێڵی مانەوەی ئایندەی هەمیشەیی و مانەوەمان پێویستییە بۆ نوسینەوەی مێژوویەکی ڕاست و درووست.

لە بەیاننامەکەدا زانیاری سەبارەت بە کۆمینی دۆکیۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دەدات و دەڵێت؛ کۆمین لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات خۆی ڕێکخستووە و دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی ئەزموون و بەڵگەنامەی نزیکەی نیو سەدە لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئازاد دا، ئەرشیفێکی دەوڵەمەند و گشتییەتی تیۆری کۆ دەکاتەوە. بە کۆبوونەوەیەکی نوێ کارە بەڵگەکارییەکان لە کوردستان ئەنجام دەدرێت و بەم شێوەیە خەباتی بەڵگەسازی دەگرنە ئەستۆ.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەم ئامانجەوە ڕایدەگەیەنین بە ناوی کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا وەک بەشێک لە ڕێڕەسمی ڕاگەیاندنی ئازاد لە لێگەڕین و تێکۆشینی دژواری حەقیقەتدا جێگە دەگرین."

مزگێنی

هەروەها کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرای کرد کە کۆمینەکەیان بە کار و ڕەنجێکی مەزنی ٨ ساڵە زنجیرە-دیکۆمێنتارییەکی ٩٠بەشی بە ناوی "ژیانەوەی کورد" لەسەر مێژووی پەکەکە بە زمانەکانی کوردی و تورکی دوو ڤێڕژنی ئامادە کردووە و مزگێنی ئەوەی دا بەرهەمە سەنگینەکەیان لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بەر دیدەی تەماشاکاران.

هەژمارە دیجیتاڵەکانی کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا:

Gmail: [email protected]
YouTube:  @KominaDokumanteraTara
İnstagram:  kominadokumanteratara
X:  @TaraDokumanter