لە بەغدادەوە بڕیاری نوێ پەیوەست بە شەنگال

لە کۆبوونەوەی ١٩هەمینی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەیوەست بە عێراق هەندێک بڕیاردرا. یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لە بارەوەکرا ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بوو.

لە کۆبوونەوەی ١٩هەمینی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال کرا کە کۆمەڵێک پرس لەخۆدەگرێت و بڕیار درا.

ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی بڕیارنامەی ژمارە ٢٠٢٤ی لیژنەی پرۆژەی پاڵاوگەی کەرکوکی پەسەند کرد و بڕیاریدا ڕاسپاردەکانی فەرمانگەی یاسایی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بکرێت.

بەتایبەتی بەمەبەستی چاودێری کردنی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، ئەنجومەنی وەزیران هەمواری ماددەی شەشەمی بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٠٤٣ ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٤ پەسەندکرا.

بەم پێیە ئەم خاڵانەی خوارەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە:

١- دابەشکردنی هەردوو پارچە زەوی، کە لە بڕگەی شەشەمی بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٠٤٣ ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەو،  نیشتەجێکردن و شارەوانی و کاروباری گشتی هەڵبوەشێتەوە، وەک موڵک و ماڵی ئەوان بگەڕێندرێتەوە بۆ شارەوانی شنگال.

٢- زانیاری دروست و ئامار لەسەر ژمارەی خێزانە ئاوارەبووەکانی شنگال بەتایبەت ئەو خێزانانەی لە کەمپەکاندا دەژین، بدرێتە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران. جگە لەوەش ئەم زانیاری و ئامارانە لە دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی کۆمەڵایەتی، ئامادەکارییەکانی بیناسازی و ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە نرخێکی هەرزان پێشکەشیان بکرێت و دابین بکرێت.