بە دیمەن

پەیامی کەژەکە بۆ فیستیڤاڵی ژنانی زیلان: پێویستە دژی فاشیزم ژیانێکی نوێ بنیات بنێین

کەژەکە پەیامێکی بۆ فیستیڤاڵی ژنانی زیلان نارد و دەڵێت: "پێویستە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە چەقی خەبات و ژیانمان، پێویستە سیستەم و گۆڕەپانی ژیانی ئازاد بۆ ژنان بنیات بنێین".

هەژدەهەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان

هەژدەهەمین فیستیڤاڵی چاندی زیلان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کورد (یەژەکە-ئە) بە بەرنامەی مۆسیقا بەردەوام بوو، لە فیستیڤاڵەکەدا پەیامی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

تێکۆشانی ژنان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بوو بە دامەزراوەیەکی ڕێکخراو

"ژنان و گەنجان و هەڤاڵانی هێژامان!

بە خۆشەویستی تێکۆشانی چیا ئازادەکان و هیوا و باوەڕی سەرکەوتنەوە، سڵاو بۆ هەژدەهەمین فیستیڤاڵی ژنی زیلان (جەژنی ئێمە) دەنێرین. فیستیڤاڵەکەمان لە کاتێکدا ئەنجام دەدەین، پێشهاتە مێژووییەکان پیرۆز دەکرێن. بڕوامان وایە بەم فیستیڤاڵە دەبنە دەنگی هاواری ئازادی ژنان و ئیرادەی ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەردەخەنە پێش. وەک کەژەکە سڵاو لە هەموو ئەو ژنانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دەکەین کە بە ئارەزووی ژیانی ئازاد و ئیرادەی تێکۆشانەوە دژی باوکسالاری و سیستمە کۆیلایەتییەکەی دەجەنگن. هەموو ئەو ژنانەی لە تێکۆشانی بەردەوام دژی سیستەمی باوکسالاری ٥ هەزار ساڵەدا بوونەتە قوربانی و هەموو ئەو ژنانەی لە پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد گیانیان فیدا کردووە، بە سوپاسەوە بیر دەهێنینەوە. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی ژن، بە ڕەنج و هێزی فیکر و بەرخۆدانی پێشەنگانی مەزن، لە زیلانەوە تا بێریتان، لە ساریاوە تا ڕۆشانەکانەوە بڵند دەبێتەوە و دەگاتە ئاستی شۆڕشی ژن. لەسەر ئەم بناغەیە لە کەسێتی شەهید زیلاندا هەموو ئەو ژنانەی لە بەرخۆدانی ژناندا شەهیدبوون بیر دەهێنینەوە. بەڵێن دەدەین بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان. بە سۆز و حەسرەتەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە تۆوی ژیانی ئازادی بە ڕەنگی ژن لە کوردستانی لەناوچوو (مردوو)دا چاند و ژیاندییەوە. ئێمە جارێکی تر هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەین. دیسانەوە پێداگریمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت تا شکاندنی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی. 

ئەو ژنانەی گۆڕەپانەکانی تێکۆشانیان جێنەهێشت، ئومێدی جیهانن

ئەوەی ئاستی ئازادی جڤاکەکەمان دیاری دەکات، ئاستی ئازادی ژنە. هەندێک تەڤگەری شۆڕشگێڕی سەدەی پێشووش هەمان شتیان درکاند. بەڵام جاری یەکەمە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەم وتەیە لەڕێگەی تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە گۆڕاوە بۆ بەرنامە و چالاکی و سیاسەت و هێڵی تیۆری و پێکهاتەیەکی ڕێکخستنی ڕوون. لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند "سەدەی بیست و یەکەم سەدەی ئازادی ژنانە"، ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە ژنانی هەموو ژیان زیاتر لەم ڕاستی ڕێکخستنە ئاگادار دەبن. لەبەرئەوەی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە چوارچێوەی "بە ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان" پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی دەکات، باشتر جێگەی دیتن و تێگەیشتنە. گەریلاکانی ئازادیمان کە لە چیا ئازادەکانمان گورزی مەزن لە دوژمن دەدەن، دایکانمان کە گۆڕەپانەکانی تێکۆشانیان تەرک نەکردووە، هەروەها ئێوەی ژنانی هێژا، هەمووتان ئومێدی جیهانن.

ئێمە سیستەمی ئیمراڵی لەناودەبەین، ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەکەین

ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە هەموو جۆرە هێرش و سیاسەتێکی کۆمەڵکوژی بۆ سەر تەڤگەری ئازادیمان و هەموو هێزەکانی هەرێمەکە، بەتایبەت ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و هەموو هێزە سەرمایەدارییە نێونەتەوەییەکان ڕاوەستێنین و ژیانی ئازادی بپارێزین. ئیتر دەرکەوت کە لە کوردستان، هێزە هەژموونگەرا سەرمایەدارەکان و هاوکارەکانی، تاوەکو دەرفەتی بنیاتنانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری و بەجڤاکبوون لە سەدەی ٢١ نەدەنە کوردان، پیلانگێڕییان ئەنجامدا. لە کوردستان بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ڕێکخراوی ژنان، ژیانێکی ئازادی بنیات دەنرێت. بۆیە پاراستنی ئەم تێکۆشانە ئەرکی هەرە گرنگی مێژوویی ئێمەی ژنانە. وەک کەژەکە دیسانەوە دووبارەی دەکەینەوە هەرگیز سازش لەسەر ژیانی ئازاد ناکەین. بانگەوازی ئێمە لە هەموو پێکهاتەکانی تەڤگەرە کۆنفیدراڵەکەمانە، تێکۆشانی ژنی ئازاد و تێکۆشانی پاراستنی جڤاک مەزنتر بکەن.

ڕەهەندێکی تری ستراتیژی ئەم هەڵمەتە بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، واتە شکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵییە. وەرن لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ شوباتدا، لێپرسینەوە لە هێزە پیلانگێڕەکان بکەین و تێکۆشانمان فراوان بکەین و دیواری سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی بڕوخێنین کە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دروستکراوە.  وەرن سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەناوببەین. وەرن ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. وەک ژنان دەڵێین "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە" بۆیە دەبێت هەموو ژنان سەفەربەر ببن و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەنە چەقی هەموو ژیان و خەباتیان.

دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان ببنە گۆڕەپانی تێکۆشان

لەسەر ئەم بناغەیە دژی فاشیزم و زیهنیەت و سیستەمی باوکسالاری، پێویستە زیهنیەت و هێزی تێکۆشانی هاوبەشمان پێش بخەین. پێویستە هەموو ڕۆژێک خۆمان پەروردە بکەین، سیستەم و گۆڕەپانی ژیانی ئازاد بۆ ژنان بنیات بنێین. پێویستە لەسەر ئەم بناغانە هەنگاوی خۆمان بهاوێژین و تێکۆشان مەزن بکەین. دیسانەوە بە جۆش و بوێری تێکۆشانەوە پێشوازی لە هەژدەهەمین فیستیڤاڵی چاندی زیلان و هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن" دەکەین. بانگەواز لەو ژنانە دەکەین کە دڵیان بە عەشقی ئازادی لێ دەدات، هەموو جێیەک بکەنە گۆڕەپانی تێکۆشان".

بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سڵاو لە پەیامی کەژەکە کرا.

فیستیڤاڵەکە بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.