قەسەدە ناسنامەی ١٠ شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند

قەسەدە ناسنامەی ١٠ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لەبەرخۆدانی دژ بە هێرشە داگیرکارییەکاندا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ناسنامەی ١٠ شەڕڤانی شەهید ئاشكرا کرد، کە لە نێوان تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ و کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەڕڤانانی شەهید کردووە و دەڵێت: "با دڵییان ئاسوودەبێت، بەڵێنمان بەردەوام بوونە لەسەر ڕێگەی ئامانج دارییان. درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین و ئاڵایان بڵند دەکەین و دەگەین بە ئامانجی سەرکەوتنمان."

قەسەدە ناسنامەی شەهیدانی خستووەتەڕوو:

ناوی کۆد: قارەمان بۆتان

ناو و پاشناو: فەواز عەبدولقادر

ناوی دایک و باوک:موتیا- ئیبراهیم

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهید بوون: ڕەقە، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: ڕۆژبین حەسەکە

ناو و پاشناو: شاهین عەلی

ناوی دایک و باوک: هادییە- حەمید

شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

شوێن و کاتی شەهید بوون: پردی قەرەقۆزاق، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: دلۆ مەناجیر

ناو و پاشناو: ئیبراهیم محەمەد ئەل حەمید

ناوی دایک و باوک: فاتمە- محمەد

شوێنی لە دایکبوون: ئەل مەناجیر

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

*

ناوی کۆد: ئەسکەندەر حەسەکە

ناو و پاشناو: زهدی خەلەف ئەل سەفان

ناوی دایک و باوک: سەدا- خەلەف

شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

شوێن و کاتی شەهید بوون: دێر حافر، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

*

ناوی کۆد: چیا

ناو و پاشناو: شێخ حسێن عوسمان موسلم

ناوی دایک و باوک: ئادولا- عوسمان

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهید بوون: نەخۆشخانەی شەهید ساریا، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: تەها فەرهاد حەمزە

ناو و پاشناو: تەها فەرهاد حەمزە

ناوی دایک و باوک: سەمیرە- فەرهاد

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی فرات، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: دۆغان

ناو و پاشناو: عەلی ئەحمەد یوسف

ناوی دایک و باوک: دوحا- ئەحمەد

شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە

شوێن و کاتی شەهید بوون: تەبقا، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: محەمەد ئەحمەد ئەل خەلەف

ناو و پاشناو: محەمەد ئەحمەد خەلەف

ناوی دایک و باوک: فاتمە- ئەحمەد

شوێنی لە دایکبوون: حەلەب

شوێن و کاتی شەهید بوون: گوندی لاحینی، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: کیوان

ناو و پاشناو: محمەد خێر سەلیم ئەل فەریح

ناوی دایک و باوک: فۆزا- سەلیم

شوێنی لە دایکبوون: هەجین

شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-باخۆز، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناوی کۆد: کۆڤان حەسەکە

ناو و پاشناو: محمەد ماهر ئەل موشرف

ناوی دایک و باوک: وەفا- ماهر

شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.