کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ئاشتەوایی کوردان ڕۆڵیکی گرنگی گێڕا. لەسەر ئەم بنەمایە چەندین کەسایەتی، سیاسەتمەدار و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان جێیان لە کۆنفرانسەکەدا گرت کە پێکەوە بگەن بە بڕیارێک تێیدا مافەکانی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە بپارێزرێت.
نوێنەری کەنەکە سالار حسێن کە بەشداری کۆنفرانسەکە بوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئەم کۆنفرانسەی لە هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد و گوتی: "ئەم کۆنفرانسە لە ئەنجامی ڕەنج و هەوڵدانی مەزن بە دی هات. بە بۆنەی ئەم کۆنفرانسەوە مافەکانی کوردان لە سووریایەکی دیموکراتیکدا مسۆگەر دەبێت."
سالار حسێن ئاماژەی بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "سەرەتا سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. چونکە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بناغەیەکی گرنگی لەم کۆنفرانسەدا هەبوو. ئەمەش هەمووکات بۆ کورد دەبێت بە سەرچاوەی هێز و چارەسەری."
سالار حسێن لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "یەکەمین ڕێگەی چارەسەری و دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد بە دیالۆگ لەگەڵ کوردان بە دی دێت. هەروەها هیوامان لە مسۆگەرکردنی مافەکانی کورد و گەلی کوردا مەزنە."