بە دیمەن

یەپەژە و هات: کۆتایی ئەوان تێکشکانە

شەڕڤانانی یەپەژە و هات کە ٤٣ ڕۆژە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخۆدان دەکەن، ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕێگە بە داگیرکاری نادەن و لە هەموو هێرشەکاندا شکست دەهێنن.

یەپەژە-قەسەدە-هات بە تاکتیکی نوێی شەڕ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تێکدەشکێنن. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ وە شەڕڤانان بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە و گورزی سەخت لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان دەدەن.

شەڕڤانانی یەپەژە و هێزەکانی دژەتیرۆری (هات)ی سەربە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بە بەرخۆدان بەرپەرچی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە، ڕاگەیاند کە تۆڵەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنەوە.

گەل پشتیوانی شەڕڤانانە

شەڕڤانی یەپەژە ئامارگی جودی کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق جێی گرت، گوتی: "دەوڵەتی تورک هێرشێکی سەخت دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. وەکو شەڕڤانانی یەپەژە لە تشرین و قەرەقۆزاق بەرپەرچێکی توندی هێرشەکان دەدەینەوە و بەرخۆدان دەکەین. گەلەکەمان پشتیوانی شەڕڤانان و بۆ پاراستنی ئاو و وزەکەیان لە تشرین بەرخۆدان دەکەن. بەو پەڕی متمانە و دڵسۆزییەوە گەلەکەمان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکات و ئازادی گەلەکەیان بە دەست دێنن.

'هەموو هێرشێک شکست دەهێنێت'

دەوڵەتی تورک تەکنیکەکانی بە شێوەیەکی چالاک لە دژی شەڕڤانان پێک دێنێت، بەڵام ناتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت، گورزی سەختی لێ دەدرێت. هەڵوێستی یەپەژە وقەسەدە ئاشکرا و ڕوونە، ڕێگە بە داگیرکاری نادەین. ئەنجامی هەموو هێرشێک شکست دەبێت".

'ڕێگە نادەین یەک هەنگاو پێشڕەویی بکەن'

ئەندامی هات چەکدار کۆبانێ سەبارەت بە بڕیاری بەرخۆدانی شەڕڤانان گوتی: "وەک هات لە قەرەقۆزاق لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەژە-یەپەگە- قەسەدە پێکەوە بەرخۆدان دەکەین. لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تا ئاستێکی زۆر بەرز بەرخۆدان دەکرێت. ڕێگە بە داگیرکەر نادەین یەک هەنگاو پێشڕەویی بکەن. بینیتان کە ئەنجامی هەوڵدان بۆ داگیرکردنی خاکەکەمان چەندە قورسە. شەڕڤانان لە بەرەکانی بەرخۆدانن، بەبێ گومان ڕێگە بە داگیرکاری نادەین. لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنەی کە بە شەهیدانمان داوە، خەونی شەهیدان بەدی بێنین و گەلەکەمانیش بپارێزین".