دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆبانێی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ناوچەی کۆبانێی بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرەتا هێرشیان کردووەتە سەر ڕێگای حەلەب لە باشوری کۆبانێ و دوای ئەوەش هێرشێکی تریان کردووەتە سەر ناوەندی شاری کۆبانێ.

سەبارەت بە زیانەکان و ئەنجامەکانی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

جموجوڵ و سوڕانەوەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.

ژ.ت