لە سیدنی گۆشەگیری شەرمەزارکرا

لە شاری سیدنی ئۆستوڕالیا بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ژنانی ناوەندی کۆمەڵایەتی کوردی دیموکراتیک، گۆشگەیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و پشتگیری لە بەرخۆدانی مانگرتنی لە خواردن لە زیندانەکاندا کا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری سیدنی ئۆستوڕالیا بە چالاکیەک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا ئاماژە بەوەدرا کە ژنانی کورد و بزوتنەوەکانی ژنان لە جیهاندا، دەبنە مۆتەکەی دیکتاتۆری ئەردۆغان و لە سایەی تێکۆشانی ئەنتەرنوسیۆنالیستی حساب لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەپرسن. لە چالاکیەکەدا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا.

چالاکوانان پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا دەربڕی کە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیپێکردبوو و لە چوارچێوەی هەنگاوی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆرێک' واژۆ کۆکرانەوە.

ف.ق