١٤ كه‌س له‌وانه‌ی به‌شداری كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌یان كردبوو ده‌ستگیركران

له‌چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌ دوای كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ شاری جیاجیا ١٤ كه‌س ده‌ستگیركران.

پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ ٣ی ته‌مووزدا پێنجه‌م كۆنگره‌ی ئاسایی گه‌وره‌ی خۆی به‌ست. دوای كۆنگره‌كه‌ داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌ لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردبوو. له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه‌دا له‌ شاری جیاجیا ١٤ كه‌س ده‌ستگیركران.

زانرا كه‌ تیمه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌ دوای كۆنگره‌ هه‌ندێك كه‌سیان له‌ ئۆتۆمبێله‌كان دابه‌زاندووه‌ و هه‌ندێك كه‌سیش له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رماڵان ده‌ستگیركراون. به‌پێی زانیارییه‌كان ٩ كه‌س له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌ راگیراون. هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستگیركراوان ٤ كه‌س له‌ ئێلیح و كه‌سێكیش له‌ ئیزمیره‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌. زانرا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له‌ ٤ی ته‌مموزه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس راگیراون".

داواكاری گشتیی كۆماری لێپرسینه‌وه‌ی به‌ بانگه‌شه‌ی "پڕۆپاگه‌نده‌ی رێكخراو" ده‌ستپێكردبوو و دروشمه‌كانی ناو كۆنگره‌كه‌شی وه‌ك پاساو نیشان دابوو.

هـ . ب