بۆ چالاکی ٣ و ٧ی ئەم مانگەی پاریس بانگەوازی بەشداریکردن دەکرێت
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس لە ١٠ساڵ لەمەوبەر و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، ٣ و ٧ی مانگ رێورەسم ئەنجام دەدرێن.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس لە ١٠ساڵ لەمەوبەر و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، ٣ و ٧ی مانگ رێورەسم ئەنجام دەدرێن.
لە بەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی دەخوێندرێتەوە.
تەرمی شەهیدان ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزل کە لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا شەهید بوو، لە ٣ی کانونی دووەمدا لە پاریس رێورەسمێک ئەنجام دەدرێت و تەرمی شەهیدان رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە.
خانێ ئاکدۆغان و عەبدوڵلا ئولمەز هاوسەرۆکانی دەستەی کوردانی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە – فە) لەم بارەیەوە قسەیان کرد و بۆ بەشداریکردن لە یادکردنەوە، رێپێوان و میتینگی ٣ و ٧ی کانونی دووەم بانگەوازیان کرد. خانێ ئاکدۆغان لە راگەیەندراوەکەدا وتی، " لە ٢٣ی کانونی دووەم لەبەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا ٣ هەڤاڵمان شەهیدکران. لە ئەمڕۆوە هەموو قۆناغە یاساییەکان کۆتاییان پێهاتووە و تەرمەکان دەنێرینە کوردستان. لێرە بانگەوازی لە گەل و دۆستەکانمان دەکەین کە لە پاریس و کۆببنەوە. بە رێورەسمێکی جەماوەری شەهیدانمان دەنێرینە وڵات. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بەشداری لە رێورەسمەکەدا بکەن. هەروەها لە ٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی نوسینگەی ئینفۆرماسیۆنی کوردستان گەل کۆدەبێتەوە و دوای رێپێوان میتینگ ئەنجام دەدرێت. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بۆ یادکردنەوەی سارا، رۆژبین و رۆناهی بە رۆحی سەفەربەری بەشداری بکەن."
عەبدوڵلا ئولمەزیش وتی، " هەموو رای گشتی دەزانێت کە گەلی کورد هەموو کاتێک بۆ تێکۆشان، ماف، یاسا و ئازادی خۆی خەباتی کردووە."
ئولمەز وتی، " کورد وڵامی پێویستی کۆمەڵکوژیەکە دەداتەوە. بانگەوازی لە هەموو کوردستانیانی ئەوروپا و هەموو دۆستەکانمان دەکەین کە لە ٧ی کانونی دووەم رۆژی شەممە بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەن."
رێورەسمی یادکردنەوە و خواحافیزی لە ٣ی کانونی دووەمدا کاتژمێر ١٢:٠٠ دەبێت.
ناونیشان: Palace de Villers, 12 Bis Avenue des Entrepreneurs, 95400 Villers-le-Belle, Fransa
ف.ق