بە چەک هێرشکرایە سەر بارەگای هەدەپە لە مارماریس
ئەم بەیانییە بە چەک هێرشکرایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى مارماریس.
ئەم بەیانییە بە چەک هێرشکرایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى مارماریس.
ئەم بەیانییە لە ناوچەى مارماریسی پارێزگای موغڵا بە چەک هێرشکرایە بارەگای هەدەپە.
هێرشکارەکە کەسێکە بە ناوی ئە.ت.د و تەمەنی ٢٨ ساڵە و دەستگیرکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.
بەپێی زانیارییەکان هەر ئەو کەسە لە ساڵی ٢٠١٨ دا جارێکیتر بە چەک هێرشی کردبووە سەربارەگای هەدەپە لەو ناوچەیەدا و شوشەکانی بارەگاکەى شکاندبوو و بە تاوانی "زیان گەیاندن بە ماڵ" لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کرابوو.
زۆربەى هێرشبەرەکان بۆ سەر هەدەپە و چالاکوانان و کەسایەتی و هاووڵاتییانی کورد لە دوای ماوەیەک لە بە ناو دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیس و دەوڵەتی تورکەوە پارێزگارییان لێدەکرێت و بە بڕیاری دادگا ئازاد دەکرێن و هەندێکیان دیسانەوە دەست دەکەنەوە بە هێرشەکانیان.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ و کەمتر لە مانگێک لەوە پێش چەکدارێک ھێرشی کردە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و دەنیز پۆیرازی لە ناو بارەگاکەدا شەهید کرد.
ئە چەکدارە لە سوریا لەگەڵ گروپە چەتە تیرۆریستییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک راهێنانی پێکرابوو و وێنەکانی لەگەڵ سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی دەڵەتی تورک، لەگەڵ هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) و لەگەڵ خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە و کەسێک بوو پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسە سیخوڕ و فاشیست و سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکدا هەبوو.
ژ.ت