بازنەی مرۆیی لە شوێنی نێوان دوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دا دروستکرا

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە شوێنی کۆمەڵکوژیی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ەوە بازنەیەکی مرۆیی بۆ شوێنی کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دروست کرا. زۆرێک لەنوێنەرانی فەرەنساش بەشدارییان لەو یادەدا کرد.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، ئەندامی بزووتنەوەی ڕۆشنبیریی میر پەروەر (محەد شیرین ئایدین) و وڵاتپارێزی کورد عەبدوڕەحمان کزل لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەندی رۆشنبیریی ئەحمەد کایا تیرۆرکران. بازنەیەکی مرۆیی لەوە ناوەندەوە تاوەکو ناوەندی زانیاریی کوردستان دروستکرا، کە ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا تیرۆکران.

لە یادەکەدا ڕاگەیاندرا، ١٠ ساڵ پێش ئێستا دەوڵەتی تورک سێ ژنی شۆڕشگێڕی کوردی تیرۆر کرد و ئاماژە بە پەیوەندیی نێوان ئەو دوو کۆمەڵکوژییە کرا.

 لە یادەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابوویەوە، کە لەسەری نووسرابوو: ئەردۆغان فەرمانی کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی دا و داوای ڕوونکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەین.

سەرۆک شارەوانیی، شارەوانیی ١٠هەمینی پاریس: ئێمە هاوبەشین لە خەم و تووڕەیی ئێوەدا

ئەلێکساندرا کۆردیبارد سەرۆکی شارەوانیی ١٠هەمینی پاریس بەشداریی لە یادەکەدا کرد.

کۆردیبارد لەبەردەم ناوەندی ڕۆشنبیری کورد، کە شوێنی دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە بوو وتی: "دەمەوێت جارێکیتر دووبارەی بکەمەوە، ئێمە خۆمان بە هاوبەشی خەمەکەتان دەزانین. ئێمە لە توڕەیی ئێوەشدا هاوبەشین. لێرەدا لەگەڵ ژنانی کورد، ئێمە خەبات و تێکۆشانی ژنانی کورد بە خەبات و تێکۆشانی سەرتاسەری جیهان دەزانین. ئێمە دەزانین کورد لە سەرتاسەری جیهان چەندە هاوپەیمانی ئێمە بۆ پاراستنی دیموکراسی، ئێمە دەزانین، قەرزداری کوردین. لێرە، لە فەڕەنسا، لە پاریس و لە ئەوروپا دەزانین، کە ئەوان (کورد) کاریگەریی و بەشیان لە ئاشتی و ئارامیی ئێمەدا هەیە".

مەلیکە یاشار: دەمانەوێت خەونی هەڤاڵ ئەڤین بەدی بهێنین

مەلیکە یاشار وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئەوروپا / TK-E) وتی: "وەک دەزانن ئێمە دوێنێ سێ هەڤاڵی بەنرخمان بەرەو خاکی پیرۆز بەڕێکرد. ئەمڕۆ ئەم ڕێپێوانە، کە ئێمە ئەنجامی دەدەین، هەڤاڵ ئەڤین دەیخواست بە ویست و  بانگەشەیەکی گەورەوە لە پاریس ئەنجامی بدات. بۆ ئەوەی یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی یەکەمی پاریس و تۆڵەی سەرا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بکاتەوە. بۆ ئەوەش سەرنجێکی زۆری لەسەر ئەم چالاکییە هەبوو. نەک تەنها لەگەڵ ژنانی کورد، بەڵکو هاوکات دەیخواست لەگەڵ ڕێکخراوە فێمینیستییە جۆراوجۆرەکانی فەڕەنسا و دەستپێشخەرییەکان و ژینگەیەکاندا ئەم جۆرە چالاکی و کارانە ئەنجام بدات، بۆیە دەمانەوێت خەونی هەڤاڵ ئەڤین بەدی بهێنین".

سیلڤین ژان: ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر

سیلڤین ژان سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی فەرەنسا – کوردستان لە شەقامی لا فایێت کرد، کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر سێ ژنی شۆڕشگێڕی کوردی تیادا کۆمەڵکوژکران و وتی: "دەمەوێت ڕووناکییەکی هیوابەخشی پێ زیاد بکەم. لەم کاتانەدا، کە مرۆڤ بیردەکاتەوە، کە ئێمە لە تاریکیداین، دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم، کە دوای ١٠ ساڵ چی گۆڕاوە. ئەوە ڕاست نییە، کە بڵێین ئێمە لە خاڵی مردنداین. ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر".

هەروەها سارا مارجها نوێنەری بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (TJK-E) وتی: "ڕۆحی ئەڤین گۆیی ئەمڕۆ لەگەڵمانە. ئێمە جارێکی تر یادی ئەو چالاکوانانەمان دەکەینەوە و یادیان بە زیندوویی ڕادەگرین".

سارا مارجها ڕایگەیاند، ساکینە جانسز بەڵێنی تێکۆشانی لە دژی هەموو گوشارەکان داوە. مارجها باسی لە ژیان و تێکۆشانی ساکینە  جانسز کرد.

ژ.ت