به‌مه‌به‌ستی دیداری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردان ئه‌نجامدرا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌ لایه‌ن پارێزه‌ران رازیه‌ ئۆزتورك، ره‌زان ساریجا، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌ڕۆڵ و چه‌نگیز یوره‌كلییه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

پارێزه‌ران سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد و ویستیان كه‌ موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی 1999به‌دواوه‌ كه‌ له‌ پیلانگێڕییه‌كدا به‌دیل گیرا، له‌ گرتووخانه‌ی جۆری ئێف به‌ ئاسایشی باڵاوه‌ له‌ ئیمراڵی له‌ گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه‌.

دوایین جار له‌ 25ی ئادار له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان كرابوو، به‌ڵام ئه‌و قسه‌كردنه‌ش به‌ نیوه‌ و ناته‌واوی هێڵرابوه‌وه‌.

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دوای هه‌شت ساڵ له‌ 2 و 22 ی ئایار، 12 و 18 ی حوزه‌یران و 7ی ئابی 2019 توانیبوویان موه‌كیلی خۆیان ببینن. له‌ 7ی ئابی 2019به‌دواوه‌ سه‌ردانی پارێزه‌ران سه‌رجه‌میان بێ وه‌ڵام بوون.

هـ . ب