به‌پێی دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی راگرتنی یوكسه‌كداغ ‌ماقوڵ ‘ و ‌ره‌وایه‌ ‘!

دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی تورك له‌ باره‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ كه‌ له‌ زینداندایه‌، رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و به‌دیل گرتنه‌ ‌به‌پێی پێوه‌ره‌كانه‌ و ره‌وایه‌ ‘.

هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له‌ 26ی شوباتی 2021دا له‌ دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی سكاڵای تۆمار كردبوو.

دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی رایگه‌یاند، كه‌ له‌و سكاڵایه‌دا له‌ باره‌ی پێشێلكاری ئازادی و ئاسایشی كه‌سیدا هیچ ‌پێشێلكارییه‌ك ‘ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

یوكسه‌كداغ كه‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2016ه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌یدا دادگایی كراوه‌ و دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی له‌ باره‌ی به‌دیلگرتنی ئه‌ویشه‌وه‌ هیچ پێشێلكارییه‌كی به‌دی نه‌كردووه‌ و باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌ دیل گرتنه‌كه‌ ‌به‌پێی پێوانه‌كانه‌ و ره‌وایه‌‘.

دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ دیلبوونی سێ ساڵ و مانگێك ‌ماقوڵ و لۆژیكیه‌‌!.

هـ . ب