بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمراڵی داواكارییان به‌ركرده‌وه‌

بنه‌ماڵه‌، بریكار و پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ مه‌به‌ستی رۆیستن بۆ ئیمراڵی سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

پارێزه‌ر، بنه‌ماڵه‌ و بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار ئه‌نجام بده‌ن، داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌.

له‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، نه‌ورۆز ئویساڵ، مه‌زڵوم دینچ و جه‌نگیز یوره‌كلی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

سه‌ردانێكی هاوشێوه‌ له‌لایه‌ن برای ئۆجالان محه‌مه‌د ئۆجالان و بریكاره‌كه‌ی مه‌زڵوم دینچ، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری زیندانیانی تر له‌ ئیمراڵی برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار عه‌لی كۆنار، برای حامیلی یه‌ڵدرم پۆڵات یه‌ڵدرم و خوشكی وه‌یسی ئاكتاش مه‌لیحه‌ چه‌تینیش ئه‌نجامدرا.

بنه‌ماڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ نێوان ٩ و ١٥ ی ته‌مموز دیداری جه‌ژن ئه‌نجام بده‌ن سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی دورگه‌ی ئیمراڵییان كرد.

پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌فته‌ی دوو جار سه‌ردانی لاینه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن. داواكارییه‌كانی دیدار به‌ شێوه‌ی سیستماتیك و به‌رده‌وام بێ وه‌ڵام ده‌هێڵرێنه‌وه‌.

هـ . ب