بنەماڵەی شەنیاشار: ئێمە درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان دەدەین

بنەماڵەی شەنیاشار بۆ بڕیاری 'شاردنەوە' دەربارەی ئەو هێرشەی کە لە نەخۆشخانە کرایە سەریان هەڵوێستیان نیشاندا و پەیامی درێژەدانی بەرخۆدانیان دا.

چالاکی ئێشکگری ' دادپەروەری'  ئەمینە شەنیاشارکە هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن پەرلمانتارێکی ئاکەپە بە ناوی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز و خزمەکانیەوە کوژران و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار ئەمە ماوی ٤٥ ڕۆژە لە بەردەم بینای دادگەی رەحا بەردەوامە.

بنەماڵەی شەنیاشار بەیانی زوو لە ناو بینای دادگە دانیشتن و دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد. بنەماڵەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە، بەهۆی ئەوەی کە داوای پێداچوونەوەی ئەوان بۆ لابردنی بڕیاری 'شاردنەوە' لە نەخۆشخانەی دەولەتی پیرسووس قەبووڵ نەکرا ، ناڕەزایەتییان نیشاندا.

بنەماڵە وتیان ئێمە ویستمان کە  لە سەر دۆسیەکە بڕیاری شاردنەوە لاببرێت. داوای ئێمە قەبووڵ نەکرا. ئیستاکە نۆبەی  دادگەی دەستووری بنەڕەتییە. هەتاکوو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت ئێمە واز لە بەرخۆدانی خۆمان ناهێنین و ناچین."

ک-ش