بنەماڵەی شەنیاشار: ئێمە دەست لە مافی ڕەوای خۆمان بەرنادەین
بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە بەرخۆدانی خۆیان، دەستنیشانیانکرد دەست لە مافی ڕەوای دادپەروەری خۆیان بەرنادەن و بێدەنگ نابن.
بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە بەرخۆدانی خۆیان، دەستنیشانیانکرد دەست لە مافی ڕەوای دادپەروەری خۆیان بەرنادەن و بێدەنگ نابن.
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕەکەی کە لەلایەن خزمانی پەرلمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز کوژران، لەگەل کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە لەهێرشەکەدا برینداربوو، بەرخۆدانی ' دادپەرپەروەری' بەردەوام دەکەن. بنەماڵەی شەنیاشار بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆ ئێشکگری دادپەروەی خۆیان لە ماڵەوە لە پیرسوس درێژە دەدەن.
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٥٨هەمین چالاکییەکەی خۆیاندا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و وتیان ، " ئەوانەی کە داهاتووی ئێمە، خەونەکانی ئێمە و ژیانی ئێمە دەدزن لەئیستا دا کە پاراستنییان لێدەکرێت لەکۆتاییدا دەبێت دادگایی بکرین. ئێمە دەست لە مافی ڕەوای دادپەروەری خۆمان بەرنادەین؛ ئێمە بێدەنگ نابین."
ک-ش