بوڵدان: خۆری ئێمە نزیکە

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتەکەیدا قسەی کرد و رایگەیاند، گۆڕانکاریەکی گەورە چاوەڕوانیان دەکات.

پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە ناونیشانی ' چارەسەری لای ئێمەیە' لە ئەنقەرە دەستیپێکرد. حەقی ساروخان و دیلان دیرەیەت تاشدەمیر بۆ هاوسەرۆکایەتی دیوان، دەرسیم داغ، سەرپیل کەمالبەی و نەجدەت ئیپەکیوز وەک ئەنجامانی دیوان هەڵبژێردران.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و رایگەیاند کە ئەوان فەرمان لە کەس وەرناگرن.

بوڵدان وتی، بە فراوانکردنی تێکۆشانی ژنان رۆژ بە رۆژ رێگەیان بۆ نوێنەرایەتیەکی یەکسان لەنێو سیاسەتدا کردووەتەوە و وەک پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی ژنان، ژن بووەتە هێزێکی بنەڕەتی سیاسەتی دیموکراتی و بەم شێوەیە هێزی گۆڕانکاری و چارەسەری هەدەپەیە.

لەدژی دەسەڵاتی زالم، لە گەڵ ژێردەستەکان دەبین

بوڵدان ئاماژەی بەوەکرد کە لەدژی دەسەڵاتی زاڵم، لەگەڵ ژێردەستەکان دەبن، دەستی هەموو کەس دەگرن و هەدەپە چەتری هەموو کەسێکە کە ناحەقی بەرانبەر دەکرێت و رایگەیاند، هیوا و ئۆمێدی هەدەپە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.

یەکێتی و یەکریزی

پەروین بوڵدان وتیشی، لەگەڵ هاوپەیمانی دیموکراسی و یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان هیواکان زیادیان کردووە، بۆیەش پێویستە گۆمانی هیچ کەسێک نەبێت کە هەدەپە دەتوانێت رۆڵی چارەسەری لە سیاسەتی دیموکراتدا ببینێت و بەهێزی بکات و هەدەپە بەڵێنی سەرکەوتنی دیموکراسی گەلانی سەردەم دەدات.

چارەسەرکردنی کێشەی کورد رێگریەکی گەورە لەبەردەم دیموکراتبوونی کۆماری تورکیایە

بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە گەورەترین ئاستەنگی لەبەردەم دیموکراتبوونی کۆماری تورکیا چارەسەرکردنی کێشەی کورد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە کە دەڵێت، ' دەتوانم لە یەک هەفتەدا کۆتایی بە هێرش و شەڕ بهێنم' و بەهۆی ئەوەی گوێ بەم هەلە نادرێت، ئاڵۆزی نەچارەسەری یەکجار زیاد بووە.

ئێوە ناتوانن دەستکەوتەکانی کورد لەناوببەن

بوڵدان باسی ئەوەشی کرد، " بە سیاسەتی داگیرکەری و سیاسەتی دەرەوە لەدژی کورد، ناتوانن دەستکەوتەکانی کورد لەناوببەن. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا بە تێگەیشتن و دەسەڵاتی ئێەوە ناتوانێت بەردەوام بێت، بەڵکو بە تێگەیشتنی یەکێتی گەلی کورد و هاوپەیمانی دیموکراسی لەگەڵ گەلانی دیکە بەردەوام دەبێت. مێژوو لەگەڵ ئێمەیە و شنە باش لەگەڵ ئێمە هەڵدەکات!"

رێگەی چارەسەری

بوڵدان دەشڵێت، چارەسەری بە هاوڵاتی یەکسان، پەروەردە بە زمانی دایک، دیموکراسی خۆجێی بەهێز و گۆڕینی سیستمی دادوەری و پەرلەمان دەبێت.

چارەسەری لای ئێمەیە

پەروەین بوڵدان رایگەیاند کە ئەوان گۆڕەپانی سیاسەت بۆ کەسانی شەڕخواز بەجێناهێڵن و ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی ئێستا چارەسەری لەگەڵ خۆی ناهێنێت، بەڵکو چارەسەری لای هەدەپەیە.

گۆڕانکاری گەورە نزیکە

بوڵدان باسی ئەوەشی کرد کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. بەڵام هەڵبژاردنەکە، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیری بە تەنها نییە، هەڵبژاردنی گۆڕینی سیستم و دروستکردنی سیستمێکی نوێی یەکسانی دیموکراتە و هەدەپەش ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یەکلاییدەکاتەوە.

پەروەین بوڵدان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، " هەدەپە پردێک نییە کە بتانەوێت لەسەری تێپەڕبن. رێگەی هەدەپە رێگەی سێیەمە. هاوپەیمانیە لەگەڵ هێزە دیموکراتخوازەکان. ئێمە چارەسەرین، بەڵێنمان داوە. بەڕێزەوە سڵاوتان لێدەکەن. سەرکەوتن بۆ هەموومان. خدری زیندی لەگەڵ ئێوە بێت! یان سەرکەوتن، یان سەرکەوتن! ئێمە سەردەکەوین. ژن، ژیان، ئازادی !"

ف.ق