چالاکوانانی تەجەشە بەشدارییان لە مێهرەجانی دژە فاشیستیی دا کرد

چالاکوانانی تەجەشە لە کانتۆنی سەنت گالینی سویسرا بەشدارییان لە مێهرەجانی ئۆفێن ئەنتی فاشیزم (Offene Antifaschismus / دژە فاشیزمی کراوە) دا کرد.

چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) لە کانتۆنی سەنت گالین لە سویسرا بەشدارییان لە میهرەجانی دژە فاشیسزمی کراوەدا کرد.

 گەنجانی تەجەشە لە میهرەجانەکەدا ستاندیان دانا و بەشداربوانیان لەبارەی کوردستان و تێکۆشانی ئازادیی کوردستانەوە ئاگادار کردەوە.

لە وتارەکاندا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی گەریلا کرا.

لە مێهرەجانەکەدا گروپی نوژین چوونە سەر تەختەی شانۆ و بەگۆرانییەکانیان ئامادەبوانیان جۆش دا.

ژ.ت