چالاکوانانی ژنێڤ: ١٦ ی تشرینی دووەم هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین
چالاکوانان لە ژنێڤ تیشکیان خستەسەر گردبوونەوەی کۆڵن و گوتیان: "١٦ ی تشرینی دووەم هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین".
چالاکوانان لە ژنێڤ تیشکیان خستەسەر گردبوونەوەی کۆڵن و گوتیان: "١٦ ی تشرینی دووەم هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین".
کوردستانیان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، دووپاتیان کردەوە لە چالاکی ١ ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەممەیەک لە گۆرەپانی نەیشن لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.
چالاکی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ فەرماندەی هەپەگە و یەژاستار دەلال ئامەد (هولیا ئەرۆگلو) کە ١١ ی تشرینی دووەم لە بۆتان شەهید بوو، دەستی پێ کرد.
سیاسەتمەدار نورەدین تورگوت تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و دیداری ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی، ڕایگەیاند هێرشی سەر ڕۆژئاوا و سیاسەتی قەیوم گرێدراوە بە گۆشەگیرییەوە، دژی ئەم سیاسەتانە و بەتایبەت دژی گۆشەگیری، ٢ ساڵە چالاکییەکان لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا بەردەوامە.
نورەدین گوتی: "لەم چوارچێوەیەدا لە ١٦ ی تشرینی دووەم بە بەشداری سەدان هەزار کەس ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت، وەک کوردستانیانی ئەوروپا و تەواوی گەلی کوردی دەرەوەی وڵات، لە ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین".