چالاکیەکەی زیندانیان کە لە ٢٧ی تشرینی دووهەمەوە لە بەندیخانەکانی تورکیا دەستی پێکردووە، لە ١٣هەمین رۆژدایە و هەر جارەو لە لایەک گروپێکی زیندانیانەوە لە بەندیخانەیەک دەست پێدەکات. ئێستاش لە لایەن سێهەمین گروپی زیندانیانەوە بەردەوامە.
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان-توهایدەر بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر چالاکی مانگرتن لە خواردن، لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی هەردوو شاری ئەستەنبول و وان، لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
لە لێدوانەکەدا داوای کۆتاییهاتن بە کۆشەگیریەکە کرا و بانگەوازیش بۆ هەستیاری کرد لە بەرامبەر ئەو چالاکیە.
ز.ش