چالاکیی بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای بەردەوامە

چالاکیی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم بینای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) لە شاری هالای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا بەردەوامە.

چالاکیی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم بینای ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بۆ ئیدانەکردنی بێدەنگیی رێکخراوی ئۆ پی سی دەبیلو بەردەوامە.

کوردستانیان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بێدەنگیی بەرپرسانی ئۆ پی سی دەبلیو، بەرامبەر بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەبوو و وتیان: "ئەمە بە مانای هاوکارییە. رێکخراوی ئۆ پی سی دەبیلو بەم بێدەنگییە بەردەوام و هەمیشەیەیی متمانەى خۆی لە بەرچاوی کوردان لە دەست دەدات".

چالاکوانان وتیشیان، تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، چالاکوانان ڕاگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییان و بەشداربوانی چالاکییکەدا دابەشکرد.

ژ.ت