چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢١هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە پێناو نەهێشتینی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢١هەمین رۆژدایە و چالاکییەکە لەلایەن دەستەى پێنجەمی مانگرتوانەوە درێژەى پێدەدرێت.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی سەر زیندانیان لەلایەن زیندانیانی پەکەکە و پاژکەوە لە ٢١هەمین رۆژدایە  و دەستەى پێنجەمی مانگرتوان درێژە بە مانگرتنەکە دەدەن.

زیندانیان لەبارەى چالاکییەکەیانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "تاکە ئامانجی چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە هەموو زیندانەکاندا، نەک تەنها نەهێشتین گۆشەگیری، بەڵکو بۆ ئازادیی رێبەرایەتییەکەمانە. تاوەکو رێبەرایەتیمان ئازاد نەبێت درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین. ئێمە لەسەر بنەمایە داوا لە هەموو رای گشتی دەکەین، کە پشتیوانی لە چالاکییەکەمان بکەن".

ژ.ت