چالاکیی ژنانی کورد لە دژی چەکی کیمیایی لە کۆڵن بەردەوامە
چالاکیی نامە ناردن لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ڤیان، بۆ ئەوەى رێکخراوی دژ بە چەکی کیمیایی (OPCW) بە ئەرکەکانی هەستێت بەردەوامە و بە چالاکییەکە بە هەڵدانی چادر لە باهنهۆفپلاتز درێژەى هەیە.
چالاکیی نامە ناردن لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ڤیان، بۆ ئەوەى رێکخراوی دژ بە چەکی کیمیایی (OPCW) بە ئەرکەکانی هەستێت بەردەوامە و بە چالاکییەکە بە هەڵدانی چادر لە باهنهۆفپلاتز درێژەى هەیە.
چالاکییەکان لە ئەوروپا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کە ماوەی ٦ مانگە لە هێرشە داگیرکارییەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەکاری دەهێنێت، بەردەوامە.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان بە مەبەستی ئەوەی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) بەرامبەر بە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بە ئەرک و بەرپرسیارییەکانی هەستێت، چالاکی بەڕێوەدەبەن.
لە چالاکییەکەدا بۆ ناردنی نامە بۆ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) ئیمزا کۆکرایەوە، بە دانانی ستاند هاووڵاتییانیان هۆشیار کردەوە و راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرد و بێدەنگی دەوڵەتەکان بە تایبەتی دەوڵەتی ئەڵمانیا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپایان ئیدانە کرد.
هەروەها لە چالاکییەکەدا داوا کرا هەموان بەشداری بکەن لە چالاکیی چادر هەڵدان لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا.
ژ.ت