چالاکییەکەی بەردەم زیندانی باکرکۆ کۆتایی هات
چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی باکرکۆ کۆتایی هات. هاوسەرۆکی مەتوای_دەر دیلەک سۆنمەز ڕایگەیاند چالاکییەکان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت، گوتی: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی باکرکۆ کۆتایی هات. هاوسەرۆکی مەتوای_دەر دیلەک سۆنمەز ڕایگەیاند چالاکییەکان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت، گوتی: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
کۆمەڵەی یەکگرتن و هاوکاری لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مەتوای_دەر) و بنەماڵەی زیندانیان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" بە داخوازی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەمڕۆ بۆ دواجار لەبەردەم زیندانی باکرکۆ کۆبوونەوە. پانکارتی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و شکاندنی گۆشەگیری، دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هەڵگیرا و بەشداربووان یەلەکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان پۆشی. درووشمی "با گۆشەگیری هەڵبگرن، ئازادی بۆ مرۆڤایەتی" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
"دژی سیاسەتی گۆشەگیری دەوەستینەوە"
هاوسەرۆکی مەتوای_دەر سۆنمەز دەمیر ڕایگەیاند هەرچەند نکۆڵی لە هەبوونی گۆشەگیری بکەن، بەڵام گۆشەگیری هەیە و کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگە دەکات، گوتی: "تا گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان هەڵدەگیرێت، لە هەموو گۆڕەپانەکان تێدەکۆشین و گۆشەگیری دەگەیەنین بە ڕای گشتی".
ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە) هەزال سورمەلی گوتی: "لەسایەی چالاکی دایکانمان درزێک خرایە گۆشەگیری. ئێمەش تا بتوانین دژی سیاسەتی گۆشەگیری دەوەستینەوە".
سورمەلی داوای ڕێکخراوە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان کرد کار بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری بکەن، هەڵگرتنی گۆشەگیری گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.
"تا شکاندنی گۆشەگیری درێژە بە چالاکییەکان دەدەین"
ئەندامی ئۆهەدە عەلی دیلەر ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە، گوتی: "ئێمە قبووڵی ناکەین، هەتا شکاندنی گۆشەگیری چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت".