دادگای دەستووری: قەدەغەکردنی چالاکییەکان دژی دەستوورە
دادگای دەستووری بڕیاری دا، قەدەغەکارییە ١٥ ڕۆژیەکانی چالاکیەکان، کە بە شێوەیەکی خۆکار و ئۆتۆماتیک لەلایەن پارێزگارەکانەوە درێژدەکرێتەوە، پێشێلکارییە و لە دژی دەستوورە.

پارێزگارەکانی دەوڵەتی تورک بەپێی سیاسەتی دەسەڵات بە تایبەتی لە شارە کوردییەکاندا بەشێوەیەکی سیستماتیک چالاکیەکان قەدەغە دەکەن. ئەم قەدەغەکاریانە زیاتر لە ٧ ساڵە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و خۆکار درێژ دەکرێنەوە.
دیاریکردنی ئەرک و بڕیارەکان لەسەر کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتییان بوو بە بابەتی دادگای دەستووری.
دادگای دەستووری بڕیاریدا، داوای مۆڵەت لە پارێزگا بۆ چالاکی و خۆپیشاندان دژی مادەی ٣٤ی دەستوورە.
لە ٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨دا، پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە ئێلج بە پاساوی "ئاسایشی گشتی" ڕێپێوان وکۆبوونەوەی بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بە مۆڵەت و ڕەزامەندیی پارێزگارەوە بەستەوە.
ئەندامانی سەندیکاکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای زەحمەتکێشانی (کەسک / KESK) بڕیارەکەی پارێزگاریان پەسەند نەکرد و بەشدارییان لە هەڵمەتی ناردنی فاکس بۆ ئەو کەسانە کرد، کە بە بڕیاری بارنائاسایی (KHK) لەسەر کارەکانیان دەرکرابوون.
بەپێی یاسای قەباحەت و کاری ناپەسەند، هەر یەک لە بەشداربووانی چالاکییەکە بە ٢٥٩ لیرەی تورکی سزا دران. بەشداربوانیش بۆ ناڕەزایەتی و تانەلێدان سەردانی دادگای شارەکەیان کرد، بەڵام سکاڵا و تانەکەیان قبوڵ نەکرا. لەبەر ئەوەش نورەدین شیمشەک، دەنیز تۆپکان و جیهان توزون بە پاساوی ئەوەی "مافی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان پێشێل دەکرێت" لە دادگای دەستووری سکاڵایان تۆمار کرد.
دادگای دەستووری بڕیاری دا، ٢٠ هەزار لیرە وەک قەرەبوو بە سکاڵاکارەکان بدرێت و بڕیارەکەی دادگاش لە ڕۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکرایەوە.
ژ.ت