داوای بنەماڵەکان بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی رەتکرایەوە

داوای بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەی زیندانیانی تری ئیمراڵی، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، بە پاساوی سزای دیسپلین رەتکرایەوە.

داوای بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەی زیندانیانی تری ئیمراڵی بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا رەتکرایەوە.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕوات بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەیدا ئەنجام بدات، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە براکانیان بکەوێت، لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسایان کرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی سزای دیسیپلین داوای بنەماڵەکانی رەتکردەوە.

ژ.ت