دۆكتور میچڵد ئاكسو، چالاكوانی دژە میلیتاریستی، لێكۆڵینەری شەڕ و ئاشتی كە لەسەر شێوەكانی تێكۆشانی دژ بەداگیركاری چالاكە و كار دەكات، هەندێ لێكۆڵینەوەی لەسەر"بەرێكخستنكردنی دیموكراتیك لەخوارەوە" و"مۆدێلە نوێیەكانی سیستەمە ئاشتیخوازەكان" ئەنجامداوە.
دۆكتور میچڵد مامۆستای زانكۆی زانستی"علوم"ی كاربەری " ئەمدەن"ە"EMDEN" و هاوكات یەكێك لەئەندامانی دەستپێشخەری پارێزرگاری لەكوردستان" Defend Kurdistan initiative"ە. هاوكات دۆكتور میچڵد یەكێك لەئەندامانی وەفدی نێودەوڵەتی ئاشتی بوو كە ساڵی رابردوو بەنوێنەرایەتی لەدەستپێشخەری دیفند كوردستان سەردانی هەولێریان لەباشوری كوردستان كرد. دۆكتور ئاكسو لەوتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسەكەماندا لەسەر هێرشی دەوڵەتی تورك، هەڵوێستەكانی پەدەكە، چالاكیەكانی دەستپێشخەری دیفند كوردستان و رێگریەكانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەبەرامبەر بە چالاكیە ئاشتیانەیەكانی كورد ئاخاوت.
دەوڵەتی تورك چەكی قەدەغەكراو بەكاردێنێت
دۆكتور ئاكسو بەئاماژەدان بەشاندەكەیان كە لە حۆزەیرانی ٢٠٢١سەردانی هەولێریان لەباشوری كوردستاندا كرد و رایگەیاند"دەوڵەتی تورك ساڵی رابردوو لەمانگی نیساندا هێرشی سەربازی دەست پێ كردوەو شوێنی هاوڵاتیانی بۆمباران كرد. خەڵكی بەزۆر و زۆرداری لەشوێن و واریان كۆچبەر كرد. شەڕێكی گەورە بوو و چەكی كیمیایی بەكارهێنا. ئەم چەكانە لەو چەكانەیە كە قەدەغەكراون. كەسێك لەسەر بەكارهێنانی ئەو چەكانە شتێكی نەووت. دەبوو ئێمە سەردانی شوێنەكانمان بكردبا و بۆ رای گشتیمان بگۆاستبایەتەوە".
دۆكتور ئاكسو بەبیری هێنایەوە كە بنەماڵەی بارزانی پاڵیان بەدەوڵەتی توركەوە داوە و ئەم بنەماڵە و لایەنگەرانی ئەو پارتە دەستیان بەسەر پارەیەكی زۆر لەدەوڵەمەندی كوردستاندا گرتووە. دۆكتور ئاكسو دەڵێت:" ئەم بنەماڵەیە هاوبەشی توركن. ئەوانە بەدەر لەنەوتەكە دەیانەوێت هەموو دەوڵەمەندی سەرزەوی و ژێر زەوی بفرۆشنە دەوڵەتی تورك. لەهەولێردا لەكاتی چاوپێكەوتنمان لەگەڵ پارتە سیاسیەكان و رێكخراوەكاندا بینیمان كە ئەوان لەدژی دەوڵەتی توركن. ئێمە لەگەڵ پارتە سیاسیەكان، رێكخراوەكان، قۆربانیانی شەڕ، رێكخراوە كۆمەڵایەتی، ئاكادیمسینەكان، هۆنەرمەندان، نوسەران، رێكخراوەكانی ژنان، كەسایەتیە ئاشیخوازەكان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ئۆكۆلۆژی چاوپێكەوتنمان كرد. ئەوانە لەوەی كە لەچل وڵاتی دنیاوە كەسانی ئینتەرناسیونالیست بۆ ئاشتی لەكوردستان هاتوون زۆر كەیفخۆش بوون. بەڵام پەدەكە هەڵوێستی جیاوازی نیشان دەدا. پەدەكە رێگری لەهاتنی ژمارەیەك لەئەندامانی وەفدەكەمان كرد.
ئەڵمانیا نایەوێت پرسی كورد لەرێگەی سیاسیەوە چارەسەر بكرێت
دۆكتور ئاكسو راشیگەیاندوە كە حكومەت و پۆلیسی ئەڵمانیا بەبیانۆی ئەوەی كە هەوڵە ئاشتیخوازیەكانی ئێمە لەسەر پەیوەندی توركیا و ئەڵمانیا كاریگەری و زەرەری دەبێت، لەهاتنی چالاكوانان بۆ هەولێر بەربەستی درۆستكرد. دۆكتور ئاكسو بەبیری هێنایەوە كە ئەڵمانیا پشتیوانی لەسیاسەتە دژە یاساكانی دەوڵەتی تورك دەكات و رایگەیاند؛ دەوڵەت و پۆلیسی ئەڵمانیا، گۆشار دەخەنە سەر رێكخراوە كوردیەكانیان لەئەڵمانیا و رێگە بەرێكخستنكردنی كۆمەڵگەی پەنابەر نادەن. دەوڵەتی ئەڵمانیا نایەوێت پرسی كورد لەرێگەی سیاسیەوە چارەسەر ببێت و پێداگری لەشەڕ دژ بەكوردەكان دەكاتەوە.
مۆدیلێكی باش لەرۆژئاوا بۆنیاد نراوە
دۆكتور ئاكسو لەسەر هێرشەكانی دەوڵەتی تورك و هەڕەشەكانی سەرۆكوەزیرانی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەهەرێمەكانی باكور و باكوری سوریا رایگەیاند؛ دوبارە چەكی كیمیایی بەكاردێنن و بەرێگەی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان مرۆڤەكان كۆمەڵكۆژ دەكەن. دەوڵەتی تورك دەیەوێت بەشێوازێكی ئیمپریالیستی هێزی خۆی بسەپێنێت و هەرێمەكان داگیر بكات. دەوڵەتی تورك دەبێت لەهەرێمە داگیركراوەكان"عەفرین، سەرێكانی و گرێ سپی"بكێشێتەوە و دەركەوێت. بۆ خاوەنداری لەمۆدێلی رۆژئاوا ئەركێكی گەورە لەئەستۆی وڵاتانی رۆژئاوا و هێزە نێودەوڵەتیەكانە و ئەم وڵاتانە و هێزە ئەوروپیەكان دەبێت لە تێكۆشانی دیموكراتیك كۆمەڵایەتی كە بۆ ئازادی ژنان و ئۆكۆلۆژی تێدەكۆشن پشتیوانی بكەن.
دۆكتور میچڵد ئاكسو خەختیشی لەوەكردەوە كە تەیب ئەردۆغان دەبێت بوەستێندرێت و رایگەیاند:"داواكاری دیموكراسی، مافی ژیان، ئازادی، مافی ژنان و ژیان بەدوور لە سیستەمی پیاوسالار بۆ هەموومان گرنگە. ئەو سیستەمەی كە گەلی كورد لەرۆژئاوا بۆنیادیان ناوە و بۆ ئێمەش وەكۆ مۆدیلێكی جێگرەوەیە دەبێت لەهەموو وڵاتاندا پێكبێت.
هـ . ب