دەستپێشخەریی نەتەوەیی بۆ عەفرین لە بەرلین دەستی بە چالاکی کرد

دەستپێشخەریی نەتەوەیی بۆ عەفرین لە بەرلین دەستی چالاکیی ئێشکگری کرد. دەستپێشخەرییەکە ئەو چالاکییە بۆ ئەوە ئەنجامدەدات تاوەکو تاوانەکانی دژ بە عەفرین بباتە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دادگایی بکرێت.

دەستپێشخەریی نەتەوەیی بۆ عەفرین، کە لە ٢٢ی ئاب دا کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی ٨٠ چالاکوان، رۆشنبیر و ئەکادیمییەکانی عەفرین لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدا، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی بە چالاکیی ئێشکگری کرد. چالاکییەکە بۆ دادگایکردنی دەوڵەتی تورکە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکانی پاکتاوکردن و سڕینەوە، کە لە عەفرین ئەنجامیداون.

چالاکیی ئێشکگری لە براندینبورگ تۆر بە بەشداریی قوربانیانی عەفرین و دانیشتوانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت و لە چالاکییەکەدا پۆستەر لەسەر هێرشەکان و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین بەزرکراونەتەوە.

چالاکوانان داوایان لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی کرد، پاکتاوکاریی سەر عەفرین راوەستێنن و بۆ کۆتایهێنان بە هەڕەشە داگیرکەرییەکان لە دژی دەوڵەتى تورک بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن.

دەستپێشخەرییەکە رایگەیاند، چالاکییەکەیان لە عەفرین تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوامیی دەبێت.

ژ.ت