دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی رۆژنامەی کوردیی خۆبوونی قەدەغە کرد

دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی تاکە ڕۆژنامەی کوردیی لە باکوری کوردستان قەدەغەکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی Xwebun.org بە بڕیاری دەزگای راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری و بە بڕیاری ژمارە ٤٩٠.٠٥.٠١.٢٠٢٢-٩٣٤٥٣ لە بەرواری ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا ڕاگیرا.

 ڕۆژنامەی خۆبوون لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا دەستی بە چاپ و بڵاوکردنەوە کردووە و تاکە رۆژنامەیى کوردییە، کە هەفتانە بە زمانی کوردی لە باکوری کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

ژ.ت