دۆزی کۆبانێ: ئایسەل توغلوک ٣ هەفتە لە پزیشکی داد دەبێت
لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ دە راگەیەنرا کە ئایسەل توغلوک زیندانی نەخۆش ٣ هەفتە لە پزیشکی داد لەژێر چاودێریدا دەبێت.
لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ دە راگەیەنرا کە ئایسەل توغلوک زیندانی نەخۆش ٣ هەفتە لە پزیشکی داد لەژێر چاودێریدا دەبێت.
٩مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە ١٠٨ کەس دادگایی دەکرێن لە هۆلی زیندانی سنجان لەلایەن ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوە چوو. میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەندامانی دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەری هەدەپە و ڕێکخستنی هەدەپەی ئەنقەرە و زۆر کەس بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.
سیاسەتمەدارانی زیندانی کە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد. لە دانیشتنەکەدا راگەیەنرا کە ئایسەل توغلوک زیندانی نەخۆش ٣ هەفتە لە پزیشکی داد لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا دەمێنێتەوە.
لە دانیشتنەکەدا محەمەد یوروچ پارێزەری ئەرتوغرول کورکچو رایگەیاند، لێکۆلینەوە لە داواکاریەکانیان ناکرێت و وتی، " من لە ١١ی کانونی دووەمدا داواکاریەکم پێشکەش کرد. داوام کردبوو داواکاریەکەی ١٠ی کانونی یەکەم کە پێشکەشم کردبوو بکەوێتە نێو دۆسیەکانەوە."
ف.ق