فەدا: پیری ئێمە مستەفا ئاسڵان کۆجی دوایی کرد
فەدا رایگەیاند، "پیری ئێمە مستەفا ئاسڵان کۆجی دوایی کرد. سەری بنەماڵە و عەلەوییەکان ساغ بێت".
فەدا رایگەیاند، "پیری ئێمە مستەفا ئاسڵان کۆجی دوایی کرد. سەری بنەماڵە و عەلەوییەکان ساغ بێت".
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "پیری ئێمە مستەفا ئاسڵان کۆچی دوایی کرد. رۆحی شاد بێت، سەری بنەماڵەکەی و عەلەوییەکان ساغ بێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: "پیر مستەفا لە تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی بزوتنەوەی دیموکراتیکی عەلەوییەکان لە ئەوروپا رەنجێکی زۆری کێشاوە.
بە کەسایەتی خاکەڕا، پشتیوانی هاوکاری، لە فەدا خاوەنی جێگەیەکی گرنگ بوو. پیری ئێمە کە بە ساڵان لە بەڕێوەبەری دەرگاکانی دۆسێلدۆرف و دۆرتمۆنددا بەشداربوو، بۆ هزرین و فێرکردنی ئایینی ئێمە رەنجێکی زۆری کێشا. هەموو کات لە دژی ستەم لە تەنیشت چەوساوەکان و خاوەن مافەکان بوو. ئێمە وەک فەدا خاوەنداری لە رێباز و بەهاکانی رێباز کە بۆ ئێمەی جێهێستووە دەکەین و بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان خەبات دەکەین.
پیری ئێمە لە ٢٠-١٢-٢٠٢٢ لە ئەنجامی وەستانی دڵ کۆجی دوایی کرد. ئێمە وەک بنەماڵەی فەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوڕێیانی دەکەین".
هـ . ب