فەرەنسییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد سەردانی ناوەندی ئەحمەد کایایان کرد

چەندین نوێنەری رێکخراو و دامەزراوە فەرەنسییەکان و سەدان کوردستانی سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایایان کرد، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا کۆمەڵکوژییەک تیایدا ڕوویدا.

 

شاندێکی نوێنەرانی سەندیکای سۆڵیدارێتی، حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا، بزوتنەوەی ئاشتی، کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردی فەرەنسا و ڕۆژنامەنووسان سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردیی ئەحمەد کایایان کرد.

لە سەردانەکەدا بۆ پشتگیریکردن لە کورد ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان خوێندەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکە نەک تەنها بۆ سەر کوردان، بەڵکو بۆ سەر فەرەنساش ئەنجام دراوە. ئەمە هێرشێکی ڕەگەزپەرستانە نییە، بەڵکو تیرۆریستییە. داواکاریی ئێمە ئەوەیە، کە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا بە خێرایی ئەمە ئاشکرا بکەن. ئێمە لەگەڵ گەلی کوردین".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە ڕۆڵ و هەبوونی تورکیا لە هێرشەکەدا ئاشکرا بکرێت و ڕاشیانگەیاند: "ئەوە لەگەڵ عەقڵ و هۆشی مرۆڤ نایەتەوە، کە هێرشبەرەکە لە زیندان دەربچێت و دواتر چەکێک هەڵبگرێت و بڕوات ڕاستەوخۆ کورد بکاتە ئامانج و هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام بدات. بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک لە پشت ئەم هێرشەوەیە. بە بڕوای ئێمە پەنجەی دەزگای سیخوڕیی تورکی تێیدایە. پێویستە ئەم هێرشە ڕوون بکرێتەوە".

ژ.ت