گەنجان لە بۆردیوکس چالاکییان ئەنجامدا

لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا و هەروەها رێککەوتنی نێوان پەدەکە – عێراق لە دژی ورە و ئیرادەی گەلی شەنگال ئیدانە کرا.

چالاکییەکە لە پڵاس دیلابۆروس بەڕێوەچوو. چالاکییەکە بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک دەستیپێکرد و بە رێکخستنی رێپێوانێک درێژە بە چالاکییەکە درا.

گەنجان لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابووە "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ئۆجالان تەنها نییە" بەرزکردبووە و چەندین جار دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بمرێ خیانەت" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەش بەرزکرابوونەوە و رێپێوانەکە تاوەکوە ناوەندی شارەکە درێژکرایەوە و چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکان کۆتایی پێھات.

ژ.ت