گەنجان لە دۆرتموند بە رێکخستنی چالاکییەک پشتیوانییان لە شەنگال کرد
بزووتنەوەى گەنجانی کورد لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا لە دژی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە ستاندێکیان دانا و ئەو رێککەوتنەیان ئیدانە کرد.
بزووتنەوەى گەنجانی کورد لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا لە دژی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە ستاندێکیان دانا و ئەو رێککەوتنەیان ئیدانە کرد.
تاوەکو دێت ناڕەزایەتییەکان لە دژی رێککەوتنی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە نێوان حکومەتی بەغدا – پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر شەنگال زیاتر دەبن.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە وێستگەى ترەنی ناوەندی دۆرتموند ستاندێکیان دانا و رێککەوتنەکەی بەغدا – پەدەکەیان ئیدانە کرد.
لە ستاندەکەدا راگەیاندراو لەسەر دۆخی شەنگال بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە. بە بەردەوامیش دروشمەکانی "بژی پشتیوانی ئینتەرناسیۆنالیست"، "بژی بەرخودانی شەنگال" و "بمرێ خیانەت" دەوترانەوە.
ژ.ت