گەنجان لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجان لە دوو ناوچەی پاریس و شاری مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجان لە دوو ناوچەی پاریس و شاری مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شارەکانی پاریس و مارسیلیای فەرەنسا، گەنجان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
مارسیلیا
گەنجان لە ناوچەی بێل دێ مەی لە شاری مارسیلیا کۆبوونەوە و سەودا و مامەڵەى ناتۆیان لەسەر کوردان شەرمەزارکرد.
گەنجان کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەو بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی پەکەکە و تەجەشە و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بە وتنەوەی دروشمی "لە دژی دەوڵەتی تورکی بکوژ، کوردان بپارێزە" دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەوترانەوە.
درانسی
لە ناوچەی درانسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گەنجان بە وێنەی ئۆجالان و بە دروشمی "وەرن جەنگی ئازادییە" ڕێپێوانیان رێکخست.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەوترانەوە. لە چالاکییەکەدا داوا لە گەنجانی کورد لە ئەوروپا کرا تێکۆشان زیاتر بکەن.
ڤیلیرس لێ بێل
لە بەردەوامیی چالاکییەکان دا لە دژی داگیرکاری و گۆشەگیری تەجەشە لە ناوچەى ڤیلیرس لێ بێل لە پاریس لە دژی سزای دیسیپلینی میزاجیی دەوڵەتی تورک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. گەنجان ڕایانگەیاند، کە تا ئازادیی جەستەیی ئۆجالان لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەوترانەوە.
ژ.ت