گەنجانی هەدەپە لە ئیستەنبول رێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە بە مەشخەڵ چالاکیی پشتیوانیان لە مانگرتنی زیندانیان رێکخست.

زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاری لە زیندانەکاندا، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بۆ خاوەنداریکردن و گەیاندنی دەنگی مانگرتوان، رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست.

لە رێپێوانەکەدا بە بەردوامی دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "زیندانیانی سیاسی شانبەشانن" وتەوە.

لە چالاکییەکەدا گەنجان داوایانکرد، کە خاوەنداری و پشتیوانی لە مانگرتوان بکرێت. گەنجان راشیانگەیاند، "داوا لە گەلە شکۆمەندەکەمان دەکەین خاوەنداری لە بەرخودان بکەن".

ژ.ت