گەنجانی کورد لە مارسیلیا چالاکییان بۆ ئازادیی ئۆجالان رێکخست

گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خاوەنداریکردن لە شەنگال، گردبوونەوەیەکیان رێکخست.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە گۆڕەپانی کانابیرەی شاری مارسیلیاری فەرەنسا گردبوونەوەیەکیان رێکخست. لەو گردبوونەوەیەدا گۆشەگیری ئیدانە کرا و داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و تەجەشەیان بەرزکردبووە و پۆستەرێکیشیان بەرزکردبووە، کە بە چەندین زمان لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان". هەروەها گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەری "بمرێ خیانەت، شەنگال تەنها نییە"یان  بەرزکردبووە.

ژ.ت