گەنجانی کورد لە پاریس دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان ئیدانە کرد

گەنجانی کورد لە شاری فەرەنسای پایتەختی پاریس هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەریان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە رێکخستنی رێپێوانێک ئیدانەکرد.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە دژی پەلامارە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە پاریس رێپێوانێکیان رێکخست.

لە رێپێوانەکەدا راگەیاندراو خوێندرایەوە و راگەیاندرا، ئەو هێرشە هێرشی پاکتاوکردنە لە دژی هەموو کوردان.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) سەرنجی خستەسەر سەرکەوتنی گارە و رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەو رژێمە فاشیستە دێت.

لە رێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی بژی "سەرۆک ئاپۆ" ، "گەنجانی فیداییان ئاپۆن" و "بژی بەرخودانی گەریلا" دەوترانەوە و دوای کاتژمێرێک کۆتاییان بە چالاکییەکیان هێنا.

ژ.ت