گەنجانی کورد لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا چالاکیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لەبەردەم پەرلەمانی فیدڕالی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت چالاکی پابەندنەبوونی مەدەنیان ئەنجامدا.

گەنجانی کورد لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لەبەردەم پەرلەمانی فیدڕالی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدا.

گەنجان لەبەردەم پەرلەمان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'-یان وتەوە.

لەبارەی چالاکیەکە گەنجان راگەیەنراوێکیان خوێندەوە و باسی ئەوەیان کرد: لەجێگەی ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا رێگە لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بگرێت، هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات و ئەوەش قبوڵ ناکرێت. ئێمە حساب لەم بێدەنگیە دەخوازین.

هێزەکانی پۆلیس گەنجانیان گەمارۆدا و دەستوەردانیان کرد. گەنجانیش لەدژی پۆلیس وەستانەوە.

ف.ق